بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا، بە لایەنی کەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا، بە لایەنی کەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

 

بەهۆی ئاگر كەوتنەوە لەکۆگایەکی سووتەمەنی ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە

 

 

بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیاکانی ئەندەنوسیا بڵاوکراوەتەوە، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی باکووری جاکارتا ڕایانگەیاندووە، کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەکاتی ناوخۆ، ئاگر لە وێستگەی هەڵگرتنی سووتەمەنیی کۆمپانیای نەوت و غازی پرتامینا کەوتۆتەوە.

بە گوتەی دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا، بەهۆی ئەم ئاگرەوە دەیان کەس بریندار بوون و زیاتر لە 50 تیم بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ڕەوانەی ئەم شوێنە کراون.

ئاگرەکە باڵەخانەکانی نزیکیشی گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە هەوڵەکان بۆ چۆڵکردنی هەزاران دانیشتووی ئەم ناوچەیە بەردەوامە.

بەرپرسان بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم وێستگەیە دەکەوێتە ناوچەیەکی چڕی دانیشتووەوە نیگەرانی خۆیان لە زیادبوونی قوربانییەکان دەربڕیوە.

دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا ڕایانگەیاند، کە ڕووداوەکە کاریگەری لەسەر دابینکردنی سووتەمەنی لە وڵاتەکەدا نابێت.

ئەو وێنانەی لە تەلەفزیۆنی ئەندەنوسیا پەخش دەکرێن، دەردەکەون کە خەڵک لە ترسان هەڵدێن و دوکەڵی ڕەش بە بڵێسەی ئاگرەوە بەرەو ئاسمان بەرز دەبێتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top