یاسا،ماددەی 25ی هۆشبەر

یاسا،ماددەی 25ی هۆشبەر

بەپێی ماددەی (٢٥) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان، هەركەسێك یەكێك لەم كردارانەی خوارەوە ئەنجام بدات بە لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی سزادەدرێت:

یەكەم: ماددەی هۆشبەر یان كارتێكەری قەعڵی یانیش پێشینەی كیمیایی، یان ڕووەكێك لەو ڕووەكانەی مادەی هۆشبەر یان كارتێكەری عەقڵی لێ بەرهەم دێت، بەمەبەستی بازرگانی پێوەكردنی لەسەر ساغ ببێتەوە.

دووەم: ماددەی هۆشبەر یان كارتێكەری عەقڵی بەمەبەستی بازگانی پێكردن بەرهەم هێنابێت یان دروستی كردبێت.

سێیەم: بە مەبەستی بازرگانی پێوەكردن ڕووەكێكی چاندبێت، كە ماددەی هۆشبەر یان كارتێكەری عەقڵیی لێ بەرهەمبێت، یان ڕووەكێك لەو ڕووەكانە لەهەر قۆناغێكی گەشەكردنیدا بێت هێنابێتی یان هاوردە یان هەناردەی كردبێت، یان بازرگانی بە تۆوەكەیەوە كردبێت.

Top