ڕوودانی شەڕوپێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە قەرەباغ

ڕوودانی شەڕوپێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە قەرەباغ

لە ئەنجامی ململانێی نێوان هێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە قەرەباغ، چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە شەڕوپێکدادان لەنێوان سوپای ئەو وڵاتە و هێزەكانی ئەرمەنستان لە قەرەباغ دروست بووە  و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هێزەکانی ئازەربایجان ڕێگرییان کردووە لە گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی لە ئەرمەنستان بۆ خاکی ئازەربایجان لە ڕێگای خانکەندی – خەلەفلی- تۆرێشسو و پێکدادان ڕوویداوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان، هێزەکانی ئەم وڵاتە لەلایەن سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییانە تەقەیان لێكراوە بەم هۆیەشەوە شەڕ و پێکدادان دەستی پێکرد.

ئازەربایجان هەواڵی کوژران و برینداربوونی چەند سەربازێکی لە هەردوو لاوە بڵاوکردەوە، هەروەها میدیاکانی ئەرمەنستانیش کوژرانی ٣ ئەفسەری ئەم وڵاتەیان پشتڕاستکردەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

ڕوودانی شەڕوپێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە قەرەباغ
Top