بۆ دەستكاریكردنی فیلم ئەم پرۆگرامە بەكار بهێنە
ئیدێت یا دەستكاریكردنی فیلم لە بەرهەمهێنانی فیلمدا گرنگی خۆی هەیە. گەلێك پرۆگرام هەن بۆ دەستكاریكردنی فیلم و پرۆگرامی Avid Media Composerیش یەكێكە لەو پرۆگرامانە و لە ریزی باشەكانیشیان دێت.
پرۆگرامەكە بۆ دەستكاریكردنی فیلم، كلیپی تەلەڤزیۆنی و ریكلامی بازرگانی لەریزی باشەكان دێت. پلاتفۆرمی پرۆگرامەكە كراوەیە و ئەو هەلە دەڕەخسێنێ لەگەڵ گشت ئەو پرۆگرامانەی تایبەتن بە ڤیدیۆ بگونجێ. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەكرێت دەنگ لەسەر فیلم دابندرێ و پاشان دەستكاری فیلمەكە بكرێت. زیاتر ئەو كەسانەی شارەزای ئەو بوارەن سوود لەو پرۆگرامە وەدەگرن.
بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامە ئەوانەن:
- پشتیوانی لە سیستەمی 64 بیتی دەكا بۆ بردنە سەری كارایی زیاتر و دانانی ئێفێكتی جۆراوجۆر.
- هاوئاهەنگ بوونی لەگەڵ پرۆگرامی Nitris DX بۆ تۆماركردن، دەستكاریكردن و نیشاندانی خێرا.
- دەستكاریكردنی فیلمی سێ رەهەندی.
- مێكسكردنی دەنگ بە هەموو جۆرێكەوە.