لەهێرشێکی خۆکوژیدا ٩ پۆلیس کوژران

لەهێرشێکی خۆکوژیدا ٩ پۆلیس کوژران

 

 

سەرچاوە پاکستانییەکان باس لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کەناڵی تەلەفزیۆنی جیۆی پاکستان، لە ڕووداوێکی دیكەی تیرۆریستیدا بەلایەنی کەم ٩ کارمەندی پۆلیسی بەلوچستان کوژراون و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون. ئەم هێرشە بۆ سەر یەکەی پۆلیس لە ناوچەی بۆلان لە بەلوچستان ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، تەقینەوەکە لە نزیک ناوچەی پردی کامبری بۆلان بووە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بارەگای لەشکر.

بەڵگە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە هێرشێکی خۆکوژی بووە. تیمەكانی پوچەڵكردنەوەی بۆمب گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دوای تەقینەوەکە سەرقاڵی گەڕان و  لێكۆڵینەوەن لە ناوچەکەدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

لەهێرشێکی خۆکوژیدا ٩ پۆلیس کوژران
Top