سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 7/3/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا ڕایگەیاند: ''پێشوازیمان لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد بە سەرۆکایەتیی بەڕێز جان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای بانکی جیهانی.''

 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە: ''گفتوگۆمان لەبارەی کار و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری بنیاتنانی ژێرخان و ڕێگەوبان و کاروباری کۆمەڵایەتی و کارگێڕی و دارایی کرد.''

مەسرور بارزانی دەشڵێت: ''جەختمان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لە نێوان هەردوولا و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بوارەکانی کاراکردنی سیستەمی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان کرد.''

سەرۆکی حکوومەت باسی لەوەش کردووە کە ''بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەريمی کوردستان و پێویستیی هاریکاریکردنی حکوومەتی هەرێم لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەمان بوو.''

Top