سامسۆنگ نوێترین بەرهەم و خزمەتگوزاری و داهێنانەکانی گالاکسی لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلی 2023 نمایش دەکات

سامسۆنگ نوێترین بەرهەم و خزمەتگوزاری و داهێنانەکانی گالاکسی لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلی 2023 نمایش دەکات

لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلی 2023 کە لە بەرشەلۆنەی ئیسپانیاوە لە 27ی شوبات تا 2ی ئازاری 2023 بەڕێوەدەچێت، کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان نوێترین بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی خۆی نمایش دەکات، لەوانە گالاکسی S23 Ultraو گالاکسی Book 3 Ultra. سەردانیکەرانی کۆشکی سامسۆنگ دەرفەتی ئەوەیان دەبێت کە ڕاستەوخۆ سەیری نوێترین داهێنانەکانی گالاکسی بکەن لە ڕێگەی شاشەی کارلێککارانەوە.

تی ئێم ڕۆه، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی کارەکانی ئەزموونی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان دەڵێت: "لە سامسۆنگ، ئێمە پێمان وایە داهاتووی داهێنان لە ئامێرەکانی گالاکسی پەیوەستە بە پابەندبوون بە بەردەوامی و هاوبەشی کراوە لەگەڵ لایەنەکان، و لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلی 2023ی ئەمساڵدا، خۆشحاڵین کە ئەو ڕۆڵە پیشان دەدەین کە نوێترین کۆمەڵەکانمان وەک Galaxy S23 Ultra و Galaxy Book3 Ultra، دەیگێڕن لە بەرجەستەکردنی ڕێبازی سامسۆنگ بۆ چالاککردنی توانا نوێیەکان کە ژیانی ڕۆژانەمان دەگۆڕن".

ئەزموونی ناوازە لەگەڵ بەرهەم و خزمەتگوزارییە بەهێزەکان
نوێترین داهێنانەکانی سامسۆنگ پێوەرێکی نوێ بۆ ئەزموونە مۆبایلە بەرزەکان دادەنێت کە لە ڕێگەی ئیکۆسیستەمی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانیەوە زیاتر دەوڵەمەند دەکرێن. لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلی 2023، سامسۆنگ ئەو تایبەتمەندیانە پیشان دەدات کە لە زنجیرەی گالاکسی S23دا بەکارهێنراون بە مەبەستی بەرجەستەکردنی پابەندبوونی خۆی بە داهێنان لە ئاستە پێشەنگەکانی پیشەسازیدا، بە دابینکردنی ناوەڕۆکی ناوازە، پەرەپێدانی ئەزموون و دیزاینەکان کە بە باشترین شێوە ژینگە لەبەرچاو دەگرن.

سیستەمی پێشکەوتووی کامێرای زنجیرەی گالاکسی S23 ئازادی زیاتر بە بەکارهێنەران دەدات بۆ گەڕان بەدوای داهێنانەکانیاندا، هەروەها یارمەتیان دەدات وێنە و ڤیدیۆی کوالێتی سینەمایی بگرن. سەردانیکەرانی کۆشکەکە دەتوانن تایبەتمەندییە تەواو نوێیەکانی کامێرای گالاکسی S23 Ultraتاقیبکەنەوە، لەوانە تواناکانی وێنەگرتنی شەوانە بە ڕووناکی کەم، و هەستەوەری پێکسڵی گونجاوی 200 مێگاپێکسڵ بۆ وێنەکان بە ووردەکارییەکی سەرسوڕهێنەر، و وێنەی سێڵفی پێشکەوتوو بە بەکارهێنانی نەخشەی قووڵی ستێریۆی زیرەکی دەستکرد. زنجیرەی گالاکسی S23 دڵنیای دەدات لەوەی کە یاریزانان و داهێنانەران دەتوانن خێراترین و بەهێزترین کارایی تا ئێستا لە گالاکسییەکدا پێشکەش بکەن. هەروەها سەردانیکەرانی کۆشکەکە دەتوانن پێشبڕکێ بکەن و ئەزموونی توانای یاریکردنی بەهێزی گالاکسی S23 Ultraبکەن.

لە دڵی داهێنانی سامسۆنگ گالاکسی ئەڵترادا ئەو ئەزموونەیە کە بەستراوەتەوە بە ئیکۆسیستەمی فراوانکراوی گالاکسی. هەروەها سەردانکەران دەتوانن تایبەتمەندییە پەیوەندیدارەکانی کۆمپیوتەر بە گالاکسی Book3 Ultra ی تەواو نوێدا ببینن، کە جوڵەی خێرا و نەرم لە چەندین ئامێر و شاشە و سیستەمی کارپێکردندا پێشکەش دەکات. هەروەها سەردانیکەرانی کۆنگرەکە دەتوانن باشترین خزمەتگوزارییەکانی سامسۆنگ ببینن بە سەیرکردنی نمایشەکانی ڕاهێنانی خەو بە بەکارهێنانی بەرنامەی Samsung Health کە لەسەر کاتژمێرەکانی گالاکسی Watch5 وSamsung Wallet یەکخراوە، ئەمە جگە لە ڕێگاکانی پەیوەندیکردن و کۆنترۆڵکردنی ئامێرەکانی ناوماڵ بە بەکارهێنانی سەکۆی SmartThings. جگە لەوانەش، سەردانیکەرانی کۆشکەکە دەتوانن بە تایبەتمەندییە نهێنییەکان و چەندین بژاردەی گونجاو لەگەڵ بەکارهێنانە کەسییەکاندا ئاشنا بن کە لەسەر ئامێرەکانی گالاکسی بە ڕووکاری One UI 5.1 بەردەستن.

هەموو داهێنانەکانی زنجیرەی گالاکسی S23 کە پێوەری نوێی پیشەسازی دادەنێت بە دیزاینێکی سەرسوڕهێنەر دێت کە پابەندبوونی سامسۆنگ بە بەردەوامی بەهێز دەکات. زنجیرەی گالاکسی S23 زیاتر کەرەستەی بەکارهاتوو لە هەموو مۆبایلە زیرەکەکانی پێشووی سامسۆنگ لەخۆدەگرێت، هەروەها دروستکراوە بۆ ئەوەی زۆر بمێنێتەوە بە تایبەتمەندیەکانی مانەوە و چاککردنەوە، ئەمەش متمانەی زیاتری پێدەبەخشێت بۆ ساڵانی داهاتوو. سەردانیکەرانی کۆشکەکە دەتوانن زانیاری لەسەر پابەندبوونی نوێی سامسۆنگ بە چەمکی "بەردەوامی ڕۆژانە" بزانن، و وە بینینی پێکهاتەی کۆمەڵەکە کە پێکهاتووە لە چەندین نەوەی ئامێری زنجیرەی S بەکارهێنراو.


یەکخستنی سامسۆنگ لە سەرانسەری کۆنگرەکەدا بە هاوبەشی لایەنەکان
سامسۆنگ باوەڕی بە هاوبەشی کراوە و کارکردن لەگەڵ ژمارەیەک هاوبەشی پێشەنگی پیشەسازی هەیە بۆ دروستکردنی باشترین ئەزموون بۆ کڕیارەکانی. بەهۆی ئەم شێوازەوە سەردانکەران لە ئەمساڵی کۆنگرەکەدا دەتوانن لە کۆشکی جیاوازی هاوبەشەکاندا سامسۆنگ بدۆزنەوە. ئامادەبووان دەتوانن سەردانی Android Avenue (لە نێوان هۆڵەکانی 2 و 3) بکەن تا بزانن دەربارەی ئەو کەرەستە ژینگەدۆستانەی کە لە زنجیرەی گالاکسی S23 بەکارهێنراون، و ئاگادارکردنەوە دەنگییەکان لەسەر نوێترین مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسی بەپێی خواستی خۆیان دابنێن، هەروەها هەندێک وێنەی سێڵفی ڕاستەوخۆ لە گالاکسی Watch5 لە پێشانگاکەدا بگرن. هەروەها سامسۆنگ بەشداری لە کۆشکی “کوالکۆم” دەکات لە هۆڵی 3 – 3E10، کە سەردانکەران دەتوانن کارایی پێشکەوتووی گالاکسی S23 Ultra ببینن کە تایبەتمەندی سەکۆی مۆبایلی تەواو نوێی Snapdragon® 8 Gen 2 بۆ ئامێرەکانی گالاکسی هەیە. لە کۆشکی سامسۆنگ (هۆڵی 2، 2K40)دا شووشەی سامسۆنگ زۆر تەنک (UTG) نمایش دەکرێت کە لە سامسۆنگ گالاکسی Z Fold4 بەکارهاتووە. هەروەها سەردانکەران دەتوانن ئەزموونی شاشەی پێشکەوتووی Dynamic AMOLED 2X بکەن کە تایبەتمەندە بە ئاستێکی پێشکەوتووی ڕوونی و زیندوویی کە لە زنجیرەی گالاکسی Book3 بەکارهاتووە.

بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی خستنەبازاڕی نوێترین بەرهەمەکانی، سامسۆنگ ڕیکلامەکانی زنجیرەی
گالاکسی S23 و زنجیرەی Galaxy Book3 و ئامێرەکانی گالاکسی لە شوێنە دیارەکانی ناوەندی پێشانگای "فیرا بەرشەلۆنە گران ڤیا" نمایش دەکات، لەنێویاندا تابلۆیەکی گەورە، لەسەر دەرگای سەرەکی و ستوونەکانی دەرەوە و هەڵواسینی لافیتە.

کۆشکی سامسۆنگ، لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلی 2023، دەکەوێتە (هۆڵی 3، 3I10) لە پێشانگای "فیرا بەرشەلۆنە گران ڤیا".

Top