رۆژی ئافرەتان بەرز ڕاگیرا

رۆژی ئافرەتان بەرز ڕاگیرا



بە ئامادەبونی دكتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆكی ئەمینداریەتی زانكۆكانی جیهان و ئەندازیار بورهان سابیر سەرۆكی دەزگای ڕۆشنبیری زانكۆكانی جیهان و پەروین صادق بەڕێوەبەری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و بەدرسنجاری بەرپرسی ڕۆشنبیری و زیادكەریم بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان و و ژمارەیەك لە خانمانی دیارو ناسراوی بواری ئافرەتان و میوانان بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە ماڵیمال ئاهەنگێكی تایبەت بەو ڕۆژە سازكرا تیایدا ژمارەیەك وتار بەو بۆنەیە پێشكەش كران ،وتاری ماڵی ڕۆشنبیری لەلایەن مەڕوە لەتیف بەزمانی ئینگلیزی پێشكەش كرا،دواتر ئۆپەرێتی خۆشەویستی شارەكان بەرهەمی خوێندنگای نێودەوڵەتی جیهان نمایش كرا ،مامۆستا سارا تەڵایی نمایشێكی ژەنینی دەفی پیشكەشكردوو ژمارەیەك تێكستی شیعری خوێندەوە،دواتر هەریەك لە هونەرمەندان نەجلا فەیلی و هونەر سەلاح و یەزن گۆرانیان پێشكەش ئامادەبوان كرد،هەر لەم مەراسیمەدا پێشانگای كاری دەستی و سیرامیك بە سەرپەڕشتی مامۆستا شوكر لەلایەن قوتابیانی زانكۆی جیهان نمایش كرا ،هەروەهاپێشانگای شێوەكاری هەنیسك شێروانی كرایەوە،دواتر لەلایەن دكتۆر نەوزاد وەك دیاری گوڵ پێشكەشی خانمان كرا

رۆژی ئافرەتان بەرز ڕاگیرا
Top