‎پەیامی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووك - گەرمیان لە یادی پەنجا و سێ ساڵەی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداری مێژووییدا

‎پەیامی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووك - گەرمیان لە یادی پەنجا و سێ ساڵەی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداری مێژووییدا

 

‎لە یادی ئەو ڕێککەوتنە شادی ئاوەر و گرینگەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەھیدانی کورد و کوردستان و شەھیدانی ئەنفال دادەنوێنین و سڵاو ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و ڕۆڵە دڵسۆزەکانی کورد و کوردستان لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و لە ھەندەران و لە گشت دانیشتووانی دڵسۆزی کەرکوك وناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دەکەین.

یادی پەنجا و سێ ساڵەی ڕێککەوتنی ١١-ی ئادار ، یادێکی زۆر گرینگە، یادی بەرھەمی قوربانی دانی گەلەکەمانە بەرابەرایەتی ھەڵۆی مەرد و تیژبین و دووربین و باوەڕ بە خوا و بەخۆ و بە ڕەوایەتیی پرسی گەلی کورد و کوردستان مستەفا بارزانی بە شانازییەوە بیر بێنینەوە کە ئەو سەربەرزە توانیی نەخشەڕێگای یەکخستنی بیروبۆچوونی نیشتمانپەروەری و فیداکاری لە دڵ و مێشکی لاو و پیر و پیاو و ئافرەتی دڵسۆزی کورد و کوردستاندا بچێنێت و ئاڵای پیرۆزی کوردستان بپارێزێت و سەرکردایەتیی شۆڕشەکانی باشووری کوردستان بکات و شۆڕشی ئەیلوول بەرپا بکات و خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمان یەك بخات و سەرکردایەتیی بکات و لە ڕێككەوتنی یازدەی ئادار لە ژێر سەرکردایەتی و فەرمانڕەوایی بەڕێزیان ئیمزا بکرێت و بۆ ئەو سەردەمە بەشێك لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بە فەرمی بەدەس بێنێت و وا بکات داگیرکەرانی خاکی کوردستان لە عێراق بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستاندا بنێن.

‎ئەو ڕێکەوتنامەیە بووە ھۆی ئەوەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە گشت کوردستان و جیھان شاد بن و بیر بکەنەوە و بزانن کە خاوەنی خاك و مافن و ماف و خاکیان داگیر کراوە و دەبێت کار بۆ ڕزگار بوونی خاك و بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانیان بکەن و، بە باوەڕبوون بەخۆ دەتوانن سەرکەوتوو بن و مافەکانیان لە داگیرکاران وەربگرن .

بە ڕاگەیاندنی ڕێكەوتننامەی یازدەی ئاداری ساڵی ١٩٧٠ گشت تاکێکی کوردی دڵسۆز ‎لە گشت کوردستان و بەتایبەت لە باشووری کوردستان شاد و سەربەرز و باوەڕ بەخۆ و بە پارتی دیموکراتی کوردستان و بە شۆڕش وبە پێشمەرگە وبە سەرۆکایەتیی سەرکردەی سەربەرزمان مستەفا بارزانی بوون .

ھەر لەو کاتەدا ئەو کەسانەش کە لە کاتی شۆڕشی ئەیلول لە پاڵ ڕژیمی دیکتاتۆر بوون ھەستیان بەھەڵەی خۆیان کرد و دانیان بە تاوان و ناڕەوایی کارەکانیاندا نا و چوونە خزمەتی بارزانیی نەمەر وداوای لێبوردنیان لێی کرد وبەڕێزیانیش ئەمانی پێیان دا .

‎ڕێککەوتنی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ بووە بنەمایەكی یاسایی پتەو بۆ بەدەستھێنان و دەستکەوتنی زیاتری مافەکانمان.

ھەر لە یادی ئەو ڕۆژە پیرۆزەدا
‎سلاو بۆ ڕوحی پاکی سەرکردەی ڕوحی و ھەڵۆی مەردو بەرزی کوردستان بارزانی مستەفا و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لەیاد .

‎دکتۆر کەمال کەرکووکی
‎بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووك - گەرمیان

Top