خوێندنەوەیەکی گشتگیر.. بۆیادی 53 ساڵەی رێککەوتنی11ی ئازار و ساڵەی رێککەوتنی6 ی ئازار.48
رۆژی 11ی ئاداری 2023 په‌نجا و سێ ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی (مێژوویی و یاسایی و دیكۆمێنتی ) نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول بە سەرۆکایەتی سەرۆک و رابەری شۆرشی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان مستەفا بارزانی و حكوومه‌تی عێراقی سه‌رده‌می حزبی به‌عس بەسەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر سەرۆکی کۆماری عێراق تێدەپەڕێ.
11ی ئازار، بۆمێژووی سیاسیی وبزاڤی رزگاریخوازی
كورد و بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، بایه‌خ وگرنگی مه‌زنی خۆی هه‌یه ، ئەگه‌ر ووردتر خوێندنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی بۆ بكرێت و له‌وفاكته‌رانه بكۆڵدرێته‌وه كه حكومه‌تێكی شۆفینی عه‌ره‌بی عێراقی وه‌ك حكومه‌تی حزبی به‌عسی ناچاربه‌و رێككه‌وتنه یاساییه كرد و له‌و هۆكارانه‌ش بكۆڵدرێته‌وه كه ئامانج ومه‌به‌ستی مستەفا بارزانی چۆن وچی بوون له رازیبوونیدا بۆ ماوه‌ی چوارساڵ تا به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بێنه جێبه‌جێی كردن .
له كاتێكدا خودی مستەفا بارزانی نه‌مر ئه‌قڵیه‌تی حزبی به‌عس و سه‌دام حوسێنی خوێندبۆوه وله مه‌به‌ست ومه‌رام وپیلان وتاكتیكه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ش تێدەگەیشت . لای بارزانی نه‌مر ستراتیژی شۆڕش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی وبه‌رژه‌وه‌ندیی و مافه‌كانی خه‌ڵكی گوند‌و ئاوایی و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌گشتی گرنگتر بوون له هه‌موو پیلان و مانۆرو تاكتیكه‌كانی بەغدای حزبی بەعس كه‌له‌په‌نایی ئه‌و چوارساڵه‌یه‌دا مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌بوو.
باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌مان ده‌ستبه‌ردار نه‌بوونی بارزانی نه‌مر بوو له‌سه‌رپرسی ناكۆكی له‌سه‌ری (شاری كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكیه‌كانی ئه‌وسای ته‌عریبكراوكه هه‌رله‌ساڵی 1963 وه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م پاشان له‌ساڵی 1968 وه وه‌ك قۆناغی دووه‌می ته‌عریبكردن و راگواستنی گوند‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌سه‌رده‌می حوكمرانی به‌عسدا ده‌ستی پێكردبوو ) هه‌رواتێگه‌یشتنی تەواو و دروستی بارزانی نه‌مر بوو له و بارودۆخه هه‌مه‌لایه‌نه ناهه‌مواره‌كانی كوردستاندا كه تا ئاستی هیلاكبوون ، هیلاكی ئابووری و کۆمەلایەتی به‌چه‌ندین ناوچەی ئه‌و شار‌و شارۆچكه و گوند‌و ئاواییانه‌ی كوردستانه‌وه ده‌بینرا كه بەکردەوە رۆژانە واری چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و شۆرش و خەباتی چەکداری بوون ، باری ناهه‌مواره‌كه‌ش له‌كه‌موونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری كوشتوكاڵی وپیشه‌یی و كاروكاسبی رۆژانه‌وبازرگانی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی وته‌نانه‌ت بژێوی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه ش خۆی ده‌بینییه‌وه ، ئه‌وسیاسه‌ته‌ش سیاسه‌تی برسیكردن و پشتگوێخستنی خەڵکی كوردستان بوو له سۆنگه‌ی ئه‌و گه‌مارۆئابوورییه توونده‌ی حكومه‌تی به‌غداوه بووكه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست خستبوویه سه‌رشارو شارۆچكه‌كانی كوردستانه‌وه و ناوی نابوون ( مناطق المحضوره و مناطق المخربین و...تد ) . ئاخر ماوه‌ی هه‌شت نۆساڵ له‌نێوان ساڵانی (1961 – 1969 ) بۆ ئه‌و گه‌مارۆیه ساڵانێكی دوورودرێژی به‌رگه‌گرتنی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه به‌ده‌ست ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه رژێمی حكومرانی به‌غدا سه‌پاندبوویه سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و پێشمه‌رگه ، بێ جیاوازی و له‌ژێره‌وه‌ش پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن و راگواستن ده‌شتاییه‌كانی كوردستانی ته‌نیبۆوه و به‌ره‌وه شاره‌گه‌وره‌كان و ناوچه‌شاخاوییه‌كان هه‌نگاوی ده‌نا .
ئه‌ی حیكمه‌ت له‌وه‌دا چی بوو، كاتێ هه‌وڵه تیرۆریستییه‌كه‌ی رژێمی به‌عسی به‌غدا له رۆژی 29ی ئه‌یلولی 1971 دژی خودی بارزانی ئه‌نجامدرا، بارزانی نه‌مر دوای ئه‌و پیلانه‌ی به‌عس ، نه‌چووه ژێر كاریگه‌رێتی حه‌ماس و سۆزی كوردانه و شۆرشگێڕانه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ئه‌یلول و قبوڵی نه‌بوو شه‌ر له‌به‌ر خاتری ئه‌و هه‌ڵبگیرسێته‌وه و ئه‌وه‌بوو گوتی : -
:- قبوڵم نییه له پێناو مندا شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێته‌وه ،كه‌شه‌ڕده‌كه‌ین وده‌جه‌نگین ،ده‌بێ له پێناو كه‌ركووك وخاكی كوردستاندا شه‌ڕ بكه‌ین وبجه‌نگین .
باسكردن له رێككه‌وتننامه‌ی مێژووی 11ی ئازاری 1970 چه‌ندین ره‌هه‌ندی هه‌یه ، ناكرێ ته‌نیا له قاڵبی وتاروبابه‌تی سیاسیی و به‌یاننامه‌ی حزبییه‌وه تیشكی بخرێته سه‌روساڵانه له بۆنه‌ویادییدا به‌چه‌ند وتارێكی رۆژنامه‌وانی باسی لێوه‌بكرێ وئیدی هه‌روا لێیبگه‌ڕێن وبابه‌ته نه‌زانراوه گرنگه‌كانی دوای 53 ساڵ نه‌خه‌ینه روو لە لایەک و لە لایەکەی تریشدا ناحه‌زانی پرسی كورد‌و پارتی و بارزانی بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و مه‌رامێك بێت راستییه‌كان ئاوه‌ژووبكه‌نه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاریانه‌ی بۆ بكه‌ن .
له‌كاتێكدا ئه‌م ساڵ 11-3-2023یادی53ساڵەی رێککەوتنی مێژووییی11ی ئازارە
ده‌كرێ قوڵتر‌و وردتر له‌سه‌ری بووه‌ستین ، له كۆنگره‌ێكی فره‌وان یا كۆنفراس و دیداری سیاسی و ئه‌كادیمیدا لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و شرۆڤه‌ی ئه‌كادیمی هەمە چەژنی بۆ بكرێت و باری (سیاسیی ، ئابووری ، جوگرافی ، په‌روه‌رده‌یی و مێژوویی ، كه‌لتووری ) كوردستانی تیا تاوتوێی زانستیانه‌ی به‌ڵگه‌داری بۆ بكرێت .
له‌كارێكی ئاوادا پێگه ورۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌نێوبزاڤی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئازادیخوازیدا هه‌رله شۆرشه‌كانی بارزان وشۆرشی ئه‌یلوول وقۆناغه‌كانیدا باشترورێكتر ده‌بنه بابه‌ت وته‌وه‌ری هه‌مه‌لایه‌ن وهه‌مه‌جۆری توێژینه‌وه ولێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی ( مێژوویی و یاسایی ودیكۆمێنتی هه‌جۆری) نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه هه‌میشه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندابووه .
بۆ كورد ئه‌م رێككه‌وتنه كه به‌رهه‌می خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی شۆڕش و به‌رخودان و قوربانییه‌كانیه‌تی كه به سه‌ركه‌وتێكی مه‌زن ده‌ژمێردرێت، له‌به‌ر گه‌لێ هۆكاره له‌وانه :
بۆیه‌كه‌مجاره له‌مێژووی حكومرانی ده‌وڵه‌تی عێراقداكه له 1921 وه ، له‌وساوه به‌غدا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری تاكڕه‌وی به‌رهه‌مدێنێت به ده‌سه‌ڵاتی به‌غدای سه‌رده‌می حزبی به‌عسییشه كه‌له دیكتاتۆردیكتاتۆرتر وله‌نازیه‌ت نازیتر بوو .ئەو ته‌رزه رژێمه دانبنێت به‌مافی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی وكارگێڕیی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی كوردییه‌وه و پێگه و كیانی كوردستان وه‌ك پێگه‌یه‌كی سیاسیی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانی بناسێنێت ، ئه‌وا كوردستان هه‌رهیچ نه‌بێ له قۆناغی یه‌كه‌میدا له‌و ناو ناتۆره ناشیرین و كرێته‌ی ( شیمالنا الحبیب ) رزگاری بوو وکەسایەتی تاکی کورد پاشکۆیی و سەپانی و شوانی و گاوانی کەسی قبوڵ نەکرد . ئاخر حیکمەت لەم گوتەیەی بارزانی باوک‌دا (كورد سه‌پانی باوكی كه‌س نییە ) لەوساوە گرنگییەکەی دەرکەوت.
(شیمالونا ئه‌لحه‌بیب )، ئه‌و ده‌سته‌واژه كرێت و ناشیرینه بوو له‌ئه‌قڵی شۆڤینی سیاسه‌تی عه‌ره‌بی به‌غداوه سه‌پێنرابووه سه‌ر نیشتیمان و خاكی كوردستان مه‌به‌ست لێی سڕینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه نیشتیمانیی ونه‌ته‌وه‌یی كوردستانی باشوور بوو، له‌روانگه ی عێراقی ( ئومه ئەل عه‌ره‌بییه واحیده‌كه و، زات ریساله ئەل خالیده) كه‌ی حزبی به‌عسه‌وه چه‌كه‌ره‌ی كردبوو،به به‌به‌رنامه و نه‌خشه و پلان دارێژراو ی ئاراسته ده‌كراو خه‌ریك بووببێته ناسنامه‌ی تازه بۆوڵات و نیشتیمانی كوردستان .
حیكمه‌ت و دووربینی و ئاینده‌یی و پلانرێژی كاری سیاسیی مستەفا بارزانی رابەری شۆرش و سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆرێككه‌وتنه‌كه، ئه‌وه‌ی لێی شین بوو حكومه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌كی یاسایی ناچاربكات ملكه‌چی هەندێ لە داوا‌و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و بزاڤی رزگاریخوازییه‌كه‌ی بێت .
ئه‌وسا كاتێكی هه‌ستیاروقۆناغێكی ناسكیش بوو، له‌سه‌ره‌تاكانی شۆڕشدا بوو له نێوان ساڵانی ( 1964-1969 ) نێوماڵی سیاسیی كوردستانی و خودی بزاڤه شۆرشگێرییه نیشتیمانییه‌كه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول بارگاوی کرابوو ، به ده‌ردو نه‌هامه‌تییه‌كانی په‌تای ئینشیقاق وشه‌ڕی نه‌گریزی ناوخۆ ، بۆیه به سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتنامه‌كه بارزانی نه‌مر هەم بەغدای ناچار بە رێککەوتنەکە کرد ، هەم یه‌كریزییه‌كی پته‌وی سیاسیی كوردستانی هێنا ئاراوه له ئاستێكی وابه‌رزدا بێ ، ببێت به شانازیه‌كی مه‌زن وئومێده‌كی گه‌وره‌ی كوردانی دیكه له( باكور،رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا‌و وسۆڤیه‌تی جاران) یش.
ئه‌مه بۆ ناوخۆی كوردستانی مه‌زن ، بۆده‌ره‌وه‌ش خودی رێككه‌وتنه‌كه سه‌رباری دڵه‌راوكێ وترس و سه‌رسامبوونی وڵاتانی وه‌ك (سوریا‌و ئێران وتوركیا) وله‌ورۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه‌ی دونیایێش (له‌نده‌ن و مۆسكو و واشنتۆن ) یش ،له‌وه‌ی كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له نیشتیمان و ناوچه‌كه‌ی خۆیدا گه‌ر ببێته كیانێكی سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی كارا، ئه‌وا كارله هاوكێشه‌ی هه‌ردوو بلۆكی رۆژهه‌ڵات و رۆئاوا ده‌كا و ده‌بێته هۆكاربۆ لاسه‌نگ بوونی هێزو پێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له‌و دوو زلهێزه‌كه‌ی جیهان، ئه‌مریكاو سۆڤیه‌تی جاران .
كه‌وا ده‌ڵێن گه‌لێ نووسین و بابه‌تی به‌ڵگه‌دارهه‌ن وێرای ئه‌و پانتاییه جوگرافییه‌ی یا ئه‌و تونێڵ و جوگرافیا داخراوه‌ی كه گۆڕه‌پانی شۆڕشی ئه‌یلوول بوو بۆ خه‌بات وتێكۆشانی ،دیكۆمێنته زیندووه‌كان، نووسین وبابه‌ته‌كان رۆڵ و كاریگه‌رێتی بارزانی نه‌مرزیاتروروونتر ده‌خه‌نه روو.
له‌وه‌ش دڵنیاین گه‌لێ له‌و دیكۆمێنت و نووسینانه بۆ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی زۆركه‌م تیشكیان خراوه‌ته سه‌ر زۆر كه‌م باسكراون له‌مه‌شدا پشت ئه‌ستوورین به چه‌ندین نووسین وبه‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ .
له‌م نووسین و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ،ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئه‌م نووسینه‌مان بشێ ته‌نیا ئاماژه مان به نووسین وبه‌ڵگه نامه‌كانی ( د.یه‌فگینی بریماكۆف ) سیاسه‌تمه‌دارو رۆژنامه‌نووس و به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌وێ رۆژێی سۆڤیه‌تی و(د.مونذرالفضل)ی نووسه‌روشاره‌زای بواری یاسا وشرۆڤه‌كاری ناوداری عێراقی داوه .
ئه‌مه وێرای بوونی چه‌ندین نووسین و به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێكراوی دیكه‌ی زانستی له ه‌ی نووسه‌رو شرۆڤه‌كاروپیاوانی ئه‌كادیمی و دیبلۆماتكارانی بیانی وعه‌ره‌بی و...تد
بریماكۆف له‌و نێوه‌ندو پێناوه‌دا دبلۆماتكارو سیاسه‌تمه‌دارێكی هوشیارو به‌ئاگای زۆرێك له‌و كه‌ین به‌ینه‌ی رێككه‌وتنامه‌كه‌یه ، به‌هۆی پێگه‌كه‌ی له ده‌زگای هه‌وڵگری به‌رپرسی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی-به‌شی ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌تی له ده‌زگای ( كه‌ی .جی .پی)ئەو، یه‌كێكه له‌ودبلۆماتانه‌ی شاره‌زای زۆر لایه‌نی پرسی كوردوناوچه‌كه‌یه به‌تایبه‌تیش له‌و سه‌رده‌مه‌م و ئان وساته‌یدا گه‌شت و سه‌ردانی تایبه‌تی هه‌بووه بۆلای بارزانی نه‌مر، وه‌ك نێرده‌ی سۆڤیه‌تی ده‌هاته ناوچه‌كه . له‌وگه‌شته‌ییە شی كه‌به(گه‌شتیی زستان) ه‌ی ناوزه‌دكراوه، تایبه‌ت بۆلای بارزانی نه‌مر ئه‌نجامی داوه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1969 و سه‌ره‌تای ساڵی 1970بوو له قاهیره‌وه - له نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌ی (پڕاڤدا)وه ده‌ستی پێكرد ، بۆبه‌غدا له‌وێوه‌ش بۆچۆمان وناوپردان بۆلای بارزانی نه‌مر.
هه‌رچه‌ند سه‌رده‌م و قۆناغی دوای رێككه‌وتننامه‌ی مێژوویی و یاساییه‌كه‌ی 11ی ئازار تێپه‌ڕده‌بێت به هه‌ردوو باری هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕ له لایه‌ن به‌غداوه له‌دوای 11ی ئازاری 1974وهێڕشكردنه‌وه سه‌ركوردستان، پاشان رازیبوونی به‌غدا به‌تكاو رجا وپاڕانه‌وه و سازشێكی زۆره بۆ شای ئێران ، تا رێككه‌وتنامه‌ی خیانه‌تكاری 6ی ئازاری 1975 ی جه‌زائیری نێوان شای ئێران و سه‌دام حوسێن سه‌ری گرت ،. هەڵەکانی حکوومەتی عێراق ووردە ووردە دەرکەوتن،(لەوانە گه‌ر حكوومه‌تی عێراق له جێبه‌جێ كردنی به‌نده‌كانی 11ی ئازاردا کە لە ( 15 بەند ) پێکهات بوو ساردی نه‌نواندبوایه‌و به‌مه‌به‌ستی كات كوشتن و غه‌فڵه‌تگیركردنی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی شۆرشی ئه‌یلوول و له‌وڵاوه‌ش خۆبه‌هێزكردن و پڕ چه‌ككردن و خۆ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی بۆ شه‌ڕ، جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنامه‌كه بۆگه‌لانی عێراق وناوچه‌كه بایه‌خی زیاتری ده‌بوو، له‌و زیانه زۆروزه‌وه‌نده‌ی كه‌له ئاینده‌دا به‌رعێراق و ناوچه‌كه كه‌وت ئه‌وسا ژیانی عێراقییه‌كان به‌گشتی و كوردستانیش به‌تایبه‌تی پڕله ده‌دره‌وشانه‌وه بوژانه‌وه ده‌بوو،نەک وەک ئه‌و وێرانه وكاره‌ساتانه‌ی به‌غدا به‌سه‌ر عێراق وناوچه‌كه‌ی داهێنا .
ملنه‌دان ومانۆرو خۆدزینه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌عسی عێراقی بۆجێبه‌جێكردنی به‌نده‌كان وده‌ستپێشخه‌ریشی
بۆ هێرش و په‌لاماردان و هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕدژی كوردستان به هه‌ر ئه‌گه‌رێك وپیلان و نه‌خشه‌و ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی عێراقییه‌وه‌ش بووبێ كه هه‌موو ئه‌وانه له‌سه‌ر واری واقیعی ئه‌وسا دا بوونیان هه‌بوو، هه‌روه‌ك ( د.مونذر الفضل) له توێژینه‌وه زانستییه‌كه‌یدا ( الوجه القانونی للتفاقیه الجزائیر ) به‌وردی باسی لێوه‌ده‌كات ، ئه‌وا به‌رگریی قاره‌مانه‌ی پێشمه‌رگه وخه‌ڵكی خۆراگری كوردستان بوو( شكستی) به به‌غدای سه‌دام حوسێن هێنا ، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی باوه به‌غدابێ و( شكستی) به شۆرشی ئه‌یلوول هێنابێ،یاوه‌ك ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی كه‌سانێك پێیانخۆش بووهه‌رئه‌وسا به (ئاشبه‌تاڵ) ی پارتی و بارزانی ناوی بێنن .. !!
له‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا بۆیادی53 ساڵەی رێككه‌وتنامه‌ی 11ی ئازار‌و یادی 48 ساڵه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی خیانه‌تكاری 6ی ئازاری 1975 ی جه‌زائیردا ده‌گه‌ینه ئه‌و چه‌ند راستییە گرنگانه‌ی كه پێویست ده‌كات خاڵەکان له سه‌ر ئه‌و چه‌ند وشه‌و رستانه‌ی خواره‌وه دابنێرن:
یه‌كه‌م : شۆرشی ئه‌یلوول و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له به‌ره‌ی شه‌ڕدا له گه‌ڵ رژێمی سه‌دام حوسێن و بەغدا دا تووشی شكست نه‌بوون ، به‌واتایه‌كی تر ئه‌وه شۆرشی ئه‌یلوول و پارتی و بارزانی نه‌بوو، له به‌ره‌ی شه‌ردا شكست بێنن ، به‌ڵكو رژێمی عێراق بوو ، تووشی شكستی سه‌ربازی سوپاكه‌ی بوو سه‌دام حوسێنی ناچاركرد ملكه‌چی هه‌موو داواكارییه‌كانی شای ئێران بێت به نێوه‌ندگیری هه‌واری بۆمیدیه‌ن و له‌به‌ر چاوی ته‌واوی ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ئۆپێكوه به شانازی و كه‌یفخۆشیه‌وه ده‌ست له‌ملی شای په‌هله‌وی ،خۆیان گوته‌نی( مه‌جوسی )بكات و له‌به‌رامبه‌ر پشتكردن له شۆڕشی كورد وازله چه‌ندین كیلۆمه‌تری خاك و ئاوی عێراق له‌ناوه‌راست وچه‌م و رووباری ( شه‌تی عه‌ره‌ب )ببێنێ له‌به‌سراوه تانزیك رووباری كارۆنی هێلی تالوكه‌وه پێشكه‌شی ئێران بكات . ئه‌وه‌یان ته‌نیا ئه‌و لێككه‌وته‌یه نییه ، ئه‌ی پاشان سازش له‌دوای سازشی عێراق بۆئێران و له‌ده‌ست دانی مانا‌و به‌هاو بایه‌خی سه‌روه‌ری نیشتیمانی عێراق..!! تا ئه‌وئاسته نزمه‌ی سازشكردنه‌ی سه‌دام حوسێن و ده‌وڵه‌تی ع ێراقی به به‌هاو سه‌روه‌ری ناوچه سنوورییه‌كان و شوێنه ئایینیه پیرۆزه‌كانی شیعه‌كانوه كردی به‌هه‌راجكردنیان بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستێك ..!! نووسه‌رو ئه‌كادیمی و یاساناسی ناوداری عێراقی ( د.منذر الفضل ) له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی و ده‌ڵێ :
:- شای ئێران له‌باره‌ی رێككه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌ی 6ی ئازاری 1975 ی جه‌زائیر ده‌ڵێ (سه‌دام خه‌ونی 42ساڵه‌ی هێنامه دی ، ئه‌و خه‌ونه‌ی نوری سه‌عیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رده‌می حوكمی پادشایه‌تی عێراقیش نه‌یهێنابووه دی .. ) ، ئه‌مه قسه‌ی محمد ره‌زاپه‌هله‌وی شای ئێرانه ..
دووه‌م : ده‌رهاویشته‌ی رێككه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌ی 6ی ئازاری جه‌زائیر ده‌سه‌ڵاتی ره‌های له‌ناوخۆوه به سه‌دام وحزبی به‌عس به‌خشی دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كییه نێوده‌وڵه‌تیه‌تیه‌ی له سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ئه‌یلوول و بارزانی نه‌مر كرا ، ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریانه‌ی سه‌دام به‌ره‌هایی و بێ باكانه كه‌وته لێدان له‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراقی هه‌بوو، هه‌ڵمه‌تی گرتن و له‌سێداره‌دان و راوه‌دوونانی شیوعیه‌كان و داخستنی ئورگانه‌كانی حزبی شیوعی له پای چۆلبوونی گۆڕه‌پانه سیاسییه‌كه بوو،له ئه‌نجامی دوورخستنه‌وه‌ی شۆرشی ئه‌یلوول و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانی نه‌مره‌وه بوو .. ئه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌رده‌رهاویشته‌ی 6ی ئازاری جه‌زائیر نه‌بوو ..؟ مه‌گه‌ر ئێساتاش هه‌ندێ له کەس و سه‌ركردایه‌تی حزبی شووعی و ئوممه‌می عه‌ره‌بی عێراقی هه‌بێ چاوله‌و راستییه بنووقێنێ ..؟
سێیه‌م : دوابه‌دوای ده‌رچوونی بریاری ژماره ( 1507 له 17-9-1980 ) ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی عێراقی به‌واژۆی سه‌دام حوسێن به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بریاری ژماره ( 69ی ساڵی 1976 ) كه به‌بریاری ( تصدیق المعاهده وحسن الجوار ) ه و هه‌رسێ پرۆتۆكۆله‌كه‌ی كه رۆژی 13ی حوزه‌یرانی ساڵی 1975 له‌به‌غدا له نێوان عێراق و ئێران واژۆكرابوون ناوزه‌دكراوه .
رازیبوون وملكه‌چكردنی عێراق بۆهه‌موو داواكارییه‌كانی نێو رێككه‌وتنه خیانه‌تكارییه‌كه‌ی 6ی ئازاری جه‌زائیروپاشان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دوای پێنج ساڵ و له‌رۆژی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران - كه‌به‌درێژترین و كاره‌ساتبارترین شه‌ڕی نێوان وڵاتان داده‌نرێت له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه ، له‌وساوه بۆ عێراق و ناوچه‌كه چه‌ندین مانا‌و ده‌ڵاله‌تی یاسایی و لێككه‌وته‌یی سه‌ربازی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه. ئه‌وه‌تا له‌ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و بارودۆخه دا عێراق و ئێران له‌دوای 6ی ئازاری 1975 دا تێیكه‌وتون بریتییه له: ( شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوانیان و خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هری هه‌ردووڵایان ، داگیركردنی كوێت و شه‌ڕی یه‌كه‌م ودووه‌می كه‌نداو وهه‌ژموونی زیاتری ئێران بۆ كه‌نداو وعێراق وسووریاو لبنان و یه‌مه‌ن و له‌خۆبایی بوونی توركیا‌و هێرش و په‌لاماردانی بۆ ئه‌مڵاووئه‌ولا ، باگا هاتنه‌وه‌ی رووسیای دوای لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و هێنانی هه‌ژموونی زیاتری سه‌ربازی بۆ ناوچه‌كه و ئیدی ئه‌وه ئێره ئه‌و ناوچه هه‌ڵایساوه‌ی جیهانییه ، نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كان خه‌ریكه سه‌روه‌ری خۆیان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ، ئاخر ئه‌وان ، ئه‌و نه‌ته‌وه له‌خۆبایی و لووتبه‌رزو باڵاده‌ستانه‌ی ناوچه‌ن كه رۆژانێك رێزیان له‌سه‌ره‌وه‌ری و خاك و نیشتیمانی كورد‌و كوردستان نه‌گرتووه و مافه یاسا‌و ده‌ستوورییه‌كانی ژیانی شارستانی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تداریان پێره‌وا نه‌بینیووه ده‌بێ باجی زیاتری ئه‌قڵیه‌تی دیكتاتۆریه‌ت و هزری ئیمپراتۆریه‌تی پاوه‌نخوازی خۆیان بده‌ن وچاوه‌ڕوانی لێككه‌وته‌وده‌رهاویشته‌ی دیكه‌ش بن .
هاوكێشه‌كانی مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونی كورد‌و كوردستان له‌نێو جوگرافیایه‌كی داخراوی ته‌لبه‌ندا به‌نموونه له ( باشوور- كوردستانی عێراق) دا، هه‌رده‌م ئه‌قڵیه‌تێكی ژیرمه‌ندانه وهزرێكی ساخ وسه‌لیمی خودان پلان و نه‌خشه‌رێژی ئاینده بینی حه‌كیمانه‌ی ویستووه ، ئه‌م هزروژیرمه‌ندیه‌ش هه‌ر له‌سه‌رده‌م و بزاڤی ناسیۆنالیستی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانییه‌وه بۆ شۆرشه‌كانی بارزان و شۆرشی ئه‌یلوول به میرات مابۆوه له‌گه‌ڵ قۆناغ و سه‌رده‌میش ده‌وڵه‌مه‌دترو به ئه‌زموونتر بووه .
شۆرشی ئه‌یلوول، شكستی نه‌هێنا ،چونكه شۆرشی گوڵانی به‌دواداهات ، ئه‌میش چەندین قارەمانیەتی و نەبەردی و داستان و لەوانیشەوە داستانی خواکوڕک و بەرگری قارەمانای رێگریکردن لە ئەنفالی کۆتایی پێهێنانی کوردستان و پاشان راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری مه‌زنی ئازاری 1991و لە 11ی ئازاری 1991یشدا شانازی و تاجیێک لە تاجەکانی ڕاپەڕینەکانی کوردستان ، ڕاپەڕینی شاری هەولێر بوو.
راپه‌ڕینی ساڵی 1991ی کوردستانی باشوور ، حكومداریه‌تی دیموكراتیانه و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لە کوردستانەوە بە عێراق و ناوچەکە بەخشی .هزری حەکیمانەو ئایندە بینی سەرۆک مەسعود بارزانی خاڵی وەرچەرخانی هێنا ئاراوە کە گۆڕان و گواستنەوە بوو لە قۆناغی خەباتی چەکداری بۆ خەباتی شارستانی سندوقی دەنگدان ، لەوساوە هەر لەو پێسنیارو داواکارییەی سەرۆک مەسعود بارزانییەوە کە لە سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی کرد لە رۆژانی سەرەتایی ڕاپەڕینەوە پێگەی بەهێزی ئیدارەدانی شارستانییانەی کورد و ئەقڵیەتی کوردی ، دوور لە ئیدارەی حکومەتی بەغدای سەلماند و رێز‌و پێگەی بۆ ئەوساو ئێستای کوردستان هێناوەتە دی .