باوكی ئەنجلینا جۆلی بە شێت وەسفی دەكات

باوكی ئەنجلینا جۆلی بە شێت وەسفی دەكات

ژیانی ئەستێرەی نێودەوڵەتی ئەنجلینا جۆلی پڕە لە وێستگەی مرۆیی كاریگەر و ڕەنگە هەریەكێك لەم وێستگانە ئیلهامبەخش بن بۆ سینەماكاران، بۆ ئەوەی فیلمی لەسەر دروست بكەن.
ئەنجلینا جۆلی كێیە كە ئەستێرەی فیلمە نێودەوڵەتییەكانی هۆلیوود و باڵیۆزی نیازپاكییە لە نەتەوە یەكگرتووەكان، تەنانەت چیرۆكی خۆشەویستییەكەی كە بە جیابوونەوە لە ئەستێرە براد پیت كۆتایی هات، ناسراوە، بەڵام پەیوەندییەكەی لەگەڵ باوكی تا راددەیەك شاراوەیە.
جۆن ڤۆیت باوكی ئەنجلینا جۆلی بە هەمان شێوە ئەكتەرێكی هۆلیوود بووە، و ئەویش وەك كچەكەی خەڵاتی «ئۆسكار»ی بەدەست هێناوە، بەڵام ناوبانگەكەی هەمان ناوبانگ نییە، بەڵكو زیاتر و ئەستێرەییەكەی سێبەری بووە.
جۆن ڤۆیت هۆكارێكە بۆ ئەوەی ئەنجلینا جۆلی بچێتە ناو جیهانی هونەرەوە، لەگەڵیدا بەشداریی فیلمی «Lookin› to Get Out»ی كردووە، كە لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا نمایش كرا، بۆ ئەوەی بڕیار بدات بچێتە جیهانی هونەر و ببێتە ئەكتەرێكی پیشەگەر.
جۆن ڤۆیت ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر ژیانی پیشەیی ئەنجلینا جۆلی هەبوو، فێری كرد كە چۆن خۆی لە كارەكتەرەكە دەربخات و چۆن قسە لەگەڵ بینەر بكات و، چۆن بە شێوەیەكی ئیلهامبەخش و كاریگەر مامەڵە بكات و ئەویش وەك پاشای دراما وەسفی كرد.
سەرەڕای ئەمەش پەیوەندیی نێوان ئەنجلینا جۆلی و باوكی زۆر باش نییە و هەمیشە گرژی زاڵ بووە بەسەر ئەم پەیوەندییەدا، جۆن ڤۆیت بەوە وەسفی كردووە كە تووشی تێكچوونی دەروونی بووە، لە كاتێكدا ئەنجلینا جۆلی تۆمەتباری كردووە بە فێڵكردن لە دایكی.
ئەنجلینا بڕیاری دا كۆمەڵێك منداڵ بەخێوبكات و بەشداری لە هەڵمەتە مرۆییەكاندا بكات لە سەرانسەری جیهاندا، بۆ پاڵپشتیكردنی منداڵانی قوربانی شەڕ و برسێتی، لە كاتێكدا وێنەی لەلایەن فۆتۆگرافەرەكانەوە لەگەڵ. منداڵەكانی، لە وێنەی دایكی دۆستانەدا دەردەكەوێت، كە تا ئەوپەڕی ڕێز و خۆشی دەوێت و ئەنجلینا جۆلی وێنەی دایكێكی نموونەییە، ئەمەش رەنگە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە خۆی تەمەنێكی سەختی منداڵیی بەسەر بردووە، وەك چۆن بە چاوی خۆی شاهیدی خیانەتەكەی باوكی بوو لە دایكی، ناكۆكی لە نێوان ئەو و جۆن ڤۆیتدا سەری هەڵدا و گەشەی كرد، كە بەم دڕندەییە نەوستا، بەڵام ئێستا لە بەردەم میدیاكاندا كچەكەی تۆمەتبار دەكات بە شێتی.

Top