چێشتلێنەری سەردەمیانە بە قەبارەی 90 سم , ئاستی سەلامەتی بەرزتر و دیزاینێکی سەرنجڕاکێش!

چێشتلێنەری سەردەمیانە بە قەبارەی 90 سم , ئاستی سەلامەتی بەرزتر و دیزاینێکی سەرنجڕاکێش!

 

سامسۆنگ لەم دواییانەدا بۆ یەکەمجار لە بازاڕی عێراقدا چێشتلێنەرە سەردەمیەکانی خستە بازاڕەوە. چێشتلێنەرە سەردەمیەکەی سامسۆنگ بە قەبارەی 90 سم و توانای 89 لیترە بۆ فڕنەکەی، چێشتلێنەرەکە بە دیزاینێکی زۆر سەرنجڕاکێش و پڕ تایبەتمەندیە کە دەیکاتە ئامانج بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە هەوڵی دابینکردنی چێشتخانەی ماڵەوەیان لەگەڵ نوێترین داهێنانەکان، ئەمەش ئەوەیە کە سامسۆنگ کاری بۆ دابینکردنی کردووە.
چێشتلێنەرەکە دیزاینێکی ناوازەی هەیە، بەو پێیەی بە داپۆشەرێکی شووشەی گەرمی دابڕ چارەسەرکراوە، و ڕوویەکی پۆڵایەکی ستانلێس بۆ تەمەنێکی درێژتر، هەروەها چاوەکانی لەلایەن کۆمپانیای ئیتاڵی SABAF دروستکراوە، کە بە یەکێک لە پێشەنگەکان دادەنرێت لە بەرهەمهێنانی پارچەی چێشتلێنەرەکان لە سەرانسەری جیهان. جگە لەوەش چێشتلێنەرەکە خاوەنی سووتێنەری خۆکاریە بۆ ئەوەی بە ئاسانی لە ڕێگەی دوگمەکانی بۆ ئاسانی هەڵکردنی، هەروەها شاشەیەکی دیجیتاڵی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ بەڕێوەبردنی کاتی چێشت لێنان بە ئاسانی.
جگە لەوەش، چێشتلێنەرەکە هەستەوەری سەلامەتی لەخۆدەگرێت بۆ پاراستنی تەواو کە سەرچاوەی غازەکە جیادەکاتەوە کاتێک گەرمی دەکوژێتەوە بۆ سەلامەتی زیاتر لەکاتی بەکارهێنانیدا، هەروەها سەکۆی WOKی تێدایە کە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات بۆ داهێنان و هەمەچەشنکردنی ڕەچەتەی ژەمەکان. سەبارەت بە شوێنی ئاگرەکەی کە دانەیەکی سەرەکی لەخۆدەگرێت کە هێزی 4.5 کیلۆواتە، و هێزی چاوەکەی دەگاتە 11.75 کیلۆوات بۆ لێنانی خێراتر.
وە باس لە چاوەکەی بکەین، لە ئاسنی کاست دروستکراون، بۆ دڵنیابوون لە باشترین دابەشکردنی گەرمی، جگە لەوەی نیشانەیەکی سەردەمی بۆ چێشتلێنەرەکە.
سەبارەت بە فڕنەکەی، بە دەرگای شووشەی دوو قات دیزاین کراوە بۆ ڕێگریکردن لە چوونە دەرەوەی گەرمی، ئەمە جگە لە بوونی دوو زنجیری ئاسن بۆ جێگیرکردن کە لە پۆڵا دروستکراون بۆ تەمەنێکی درێژتر. هەروەها فڕنەکە سیستەمێکی تایبەتی سەلامەتی هەیە بۆ چێژوەرگرتن لە چێشت لێنانێکی بەردەوام بەبێ هیچ نیگەرانییەک.
هەروەها پاککردنەوەی فڕنەکە ئاسانە، چونکە ناوەوەی فڕنەکە بە ماددەیەک ڕوپۆش کراوە بۆ هەڵمژینی هەموو جۆرە ڕۆن و چەورییەک، ئەمەش وا دەکات سڕینەوە و پاککردنەوەی ئاسان بێت بەبێ پێویستی بە مادەی کیمیایی. جگە لەوەش فڕنەکە پانکەی تێدایە بۆ دابەشکردنی گەرمی و بۆ ساردکردنەوەیش بە هەمان شێوە، بەو پێیەی ئەم پانکانە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یەکسان خواردنەکە بکوڵێت و دڵنیابیت لە دابەشکردنی گەرمی، هەروەها پەستانی ناو فڕنەکە کەمدەکاتەوە.
بۆ بینینی دیمەنێکی گونجاو لە ناو فڕنەکەوە، سامسۆنگ ڕووناکی ناوەوەی بۆ دابینکردووە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێت خواردنەکە بە ڕوونی ببینێت، و چێژ لە شێوەی خواردنەکە وەربگرێت لەکاتێکدا ئامادە دەکرێت.
هەروەها سامسۆنگ گرنگی چێژ و خۆشی لەبیر نەکرد بۆ بەکارهێنەران لەکاتی چێشت لێناندا، بەو پێیەی کاری کرد بۆ دابینکردنی چەندین جوانکاری جیاواز بۆ فڕنەکە وەکو شیشێکی سووڕاوەی برژاندن کە یارمەتیدەرە لە بەدەستهێنانی لێنانێکی یەکسان بۆ خواردنەکە، جگە لە سینییەکی قووڵ و تۆڕێک بۆ پێشکەشکردنی بژاردەی چێشتلێنانی هەمەچەشنتر بۆ بەکارهێنەران لەکاتی هەڵبژاردنی ژەمەکانیان.
باس لە هەمەچەشنی بژاردەکان دەکەین، سامسۆنگ کاریکردووە بۆ دابینکردنی بەرهەمە ناوازەکەی بە سیستەمێکی زۆر داهێنەرانەی برژاندن، بەو پێیەی سیستەمێکی برژاندنی داخراوە و کۆنترۆڵی جیاوازی لە سیستەمی سورکردنەوە لەخۆدەگرێت.
وە بۆ دیزاینێکی گشتگیر لە هەموو ڕوویەکەوە، سامسۆنگ کۆگایەکی بچووکی لە ژێر چێشتلێنەرەکەدا زیاد کردووە بە توانای 63 لیتر، بۆ شوینێکی گونجاو بۆ هەڵگرتنی کەلوپەلی چێشتلێنان لەناو چێشتلێنەرەکەدا.
بەم شێوەیە دەتوانین بڵێین کە سامسۆنگ لە ڕێگەی ئەم چێشتلێنەرە ناوازەوە، داهێنانێکی نایابی پێشکەش بە خۆشەویستانی چێشتلێنان کرد کە هەموو ئەو تایبەتمەندیانە لەخۆدەگرێت کە بەشدارن لە دابینکردنی پرۆسەی چێشتلێنانێکی سەلامەت و چێژبەخش!

Top