پێڵاوی ڕوونی بلیكسی سەرنجڕاكێشە

پێڵاوی ڕوونی بلیكسی سەرنجڕاكێشە

سەرەتای دەركەوتنی پێڵاوی بلیكسی، كە بە پێڵاوی ڕوون و شووشە ناسراوە، ئەو جۆرەیە كە بەشێكی زۆری پێ و گۆزینگ دیارە، بەهۆی ئەوەی پێكهاتەی پێڵاوەكە لە پێست و كەرەستە پڕەكان بەكار نەهێنراون، بەڵكو لە سیلیكۆن و شووشەن، هاوشێوەی پێڵاوە شووشەكەی سەندرێلای بەناوبانگ، ئەو شێوازە پێڵاوە ئێستا باوە و دیارە، ئەو جۆرە پێڵاوانە لە كریستاڵ و سیلیكۆن و شووشە دروست كراون، مۆدێكی سەرنجڕاكێش و گەشاوەیان هەیە، بە تایبەت كاتێك ڕووناكیی بەردەكەوێت دەبریسكێتەوە و ڕوونتر دیار دەبێت، ئەو پێڵاوانە زیاتر بۆ بۆنە و یادەكان لەپێ دەكرێن، بە تایبەت لەگەڵ كراسی عەزی و كراسی كوردی و تەنوورە و هەندێ جاریش پانتۆڵەكان، بەهۆی ئەوەی كە ڕوونە، پێویستە پێڵاوەكان دیار بن، هەر یەكە لە بڕاندەكانی: سێرجیۆ ڕۆسی، تۆنی ئاڵن، نیكۆلا گیۆن، سیلڤادۆر دالی، پێیان وایە كە پێڵاوەكانی بلیكسی، مۆدێكی نایابە لە جوانیدا، هەروەها گونجاوە تاوەكو ببێتە لوتكەی سەرنجڕاكێشترین پێڵاوەكان بە گشتی، بەهۆی ئەوەی دیمەنێكی ناسكی هەیە، هەروەها بە ڕەنگدانەوەی ڕووناكی لەسەر پێڵاوەكاندا زیاتر بەرچاوتر دەبێت.

 

Top