هەنگاوەكانی سافبوونی پێستی ڕوخسار

هەنگاوەكانی سافبوونی پێستی ڕوخسار

گرنگیدان بە جوانیت مانای كارامەیی و قەشەنگیت نیشان دەدات، تا چەند ڕوخسارت پاك و ڕازاوە بێت، زیاتر سەرنجڕاكێشتر و شیكتر دەردەكەویت، بۆ ئەوەی پێستت ساف و جوان بێت، جگە لە هەنگاوەكانی ڕۆژانە كە گرنگیدان و پاككردنەوە و ماكیاژ كردنە، چەند هەنگاوێكی دیكەش هەن كە پێستی ڕوخسار زیاتر گەشاوەتر دەكەن، لێرەوە ئاشنایان بە، سەرەتا پێویستە هەنگاوەكانی پارێزگاری لە پێستی ڕوخسار بگریتەبەر وەك: پاككردنەوەی دوای ماكیاژ، كەم بەكارهێنانی كەرەستەكانی ماكیاژ، ماندووبوون و سترێس، شووشتن بە ئاوی شلەتێن یان سارد، مەساجكردن، بەكارهێنانی كرێمەكانی تەڕكردن و نەرمكردنەوە و زیندووكردنەوەی خانەكانی پێست، دواتر دەتوانیت ڕێكارەكانی جوانكاری بۆ پێستت وەربگریت وەك: ئامادەكردنی ماسكەكان، لە كەرەستەی ئاسایی و بە ڕێگەیەكی سادە دەتوانیت دروستیان بكەیت، دەتوانی لیمۆ و شیر تێكەڵ بكەیت، بۆ كرانەوەی ڕەنگی پێست، بە تێكەڵكردنی كەوچكێكی گەورەی شیری شل، لەگەڵ كەوچکێك هەنگوین و لیمۆیەك، دواتر وەك گیراوەیەك بیكە بە ماسك و لە ڕوخسارتی بدە بۆ ماوەی 20 خولەك. گیراوەی دووەم، پەتاتەیەك پاك بكە و دواتر بیكە بە پارچەی بچووك و لە عەسارەی بدە، پاشان وەك گیراوەیەك لە پێستتی بدە. گیراوەی سێیەم، دوو كەوچك لە كەرە بهێنە، دوو كەوچك هەنگوینی لەگەڵدا تێكەڵ بكە، تاوەكو دەبێتە هەویرێكی شل، بۆ ماوەی (15) خولەك وەك ماسك لە ڕوخسارتی بدە.

Top