قوتابخانەیەك بۆ فێربوونی سوارچاكی

قوتابخانەیەك بۆ فێربوونی سوارچاكی

 لە گوندێكی وڵاتی فەڕەنسا قوتابخانەیەكی تایبەتیان بۆ فێربوونی سوارچاكیی ئاژەڵی خۆماڵی دروست كردووە، قوتابخانەیەكە لەلایەن كۆمەڵەی جووتیارانی ئەو وڵاتەوە كراوەتەوە، دەكەوێتە گوندی (ڤلینۆڤ سور لۆت) سەر بە هەرێمی (لۆت ئی گارۆن) كە دەكەوێتە باشووری ئەو وڵاتە، لەم قوتابخانەیەدا چەندین ئاستی فێربوون هەن، كە دابەش كراون بەسەر چەندین خولی جیاوازدا، هەر خولێك (13) ڕۆژە، تا بە تەواوی فێری سواری و كۆنتڕۆڵكردنی ئاژەڵان دەبیت پاشان ڕێگەت پێ دەدرێت سواری ئەو ئاژەڵانە ببیت، سەرەتا خولەكە بۆ ئەو كەسانە بوو كە خاوەن كێڵگە و كاری ئاژەڵداری بوون، بەڵام دواتر هەواداران و خەڵكی ئاسایی بەشدارییان لە خولەكانی فێربوونی كۆنتڕۆڵكردنی ئاژەڵاندا كرد.

 

Top