بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربووانی خولی زانستی کتێبخانە دابەشکرا

بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربووانی خولی زانستی کتێبخانە دابەشکرا

 

ئەمڕۆ یەکشەممە١٩-٣-٢٠٢٣ لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و مامۆستا (بایز عەبدوڵڵا) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان و (ڕێدار سابیر) بەرپرسی هۆبەی کتێبخانە لە پەروەردەی گشتی , دوای کۆتایی هاتن بەخولی (زانستی کتێبخانە) بۆ ڕازگرانی کتێبخانە لەناوەندەکانی خوێندن , بڕوانامەی دەرچوون بەسەر بەشداربووانی خول دابەشکرا .
جێی ئاماژە پێکردنە ئەم خولە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ڕێکخرابوو , مەبەست لەکردنەوەی خولەکە بۆ زیاتر ئاشنابوون و گرنگی دان بەزانستی کتێبخانەکان و ڕێکخستن و بەدواداچوون بۆ بابەتە پەروەردەییەکان بوو تێیدا (٤٤) فەرمانەری ڕازگر بەشداری خولەکەیان کردبوو و ماوەی خولەکە ٦ شەش ڕۆژی خایاند

Top