رێز له‌ ژماره‌یه‌ك كچه‌ یاریزانان نرا

رێز له‌ ژماره‌یه‌ك كچه‌ یاریزانان نرا

رێز له‌ ژماره‌یه‌ك كچه‌ یاریزانان نرا
ئەمڕۆ ئێوارە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوولە بەرپرسانی وەرزشی هەرێمی کوردستان،وە لە مەراسیمێکی گەورەدا سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی وەرزشوانان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەسەر ژمارەیەک لە کچە وەرزشوانانی شاری هەولێر دابەش کرد، خانمە وەرزشوانەکان سوپاسی سەنتەریان کرد کە ئەوانیان لە یادە و دەسکەوتە وەرزشیەکانیان بەرز نرخاندوە .
لە وتەیەکدا (بۆتان جلال) سەرۆکی سەنتەر ئاماژەی بە لێهاتووی و دەسکەوتە وەرزشیەکانی ئەم پۆڵە یاریزانانە کرد و سوپاسی ماندووبوون و بەردەوامبوونیانی کرد لە پێشکەشکردنی دەسکەوتی وەرزشی شایستە بۆ شارەکەمان هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

Top