لە پاركی شانەدەر ئاگری نەورۆز هەڵدەكرێت

لە پاركی شانەدەر ئاگری نەورۆز هەڵدەكرێت

هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بڕیار وایە سبەی ئێوارە لە پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر ئاهەنگێكی جەماوەریی بەڕێوەبچێت و مەشخەڵی نەورۆز هەڵبكرێت .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر, سبەی دووشەممە ڕێكەوتی 20/3/2023 کاتژمێر 4ی ئێوارە لە پارکی شانەدەر,بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەری سازدەكات بە بەشداری ژمارەیەك موسیزیان و هونەرمەندی ناسراوی شاری هەولێر و کوردستان,هەروەها تێیپی هونەرە میللیيەكان و تیپی هەڵپەڕكێی كوردی و چەند گۆرانیبێژێك بەشداری لەم ئاهەنگەدا دەكەن .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top