پەستانی بەرزی خوێن چی بەسەر دڵدا دەهێنێت؟

پەستانی بەرزی خوێن چی بەسەر دڵدا دەهێنێت؟

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن Hypertension بارگرانیی زۆر دەخاتە سەر دڵ و گرفتی زۆری بۆ پەیدا دەكات، بۆنموونە ئەگەر بە تەواوی كۆنترۆڵ نەكرێت دەبێتە ئەگەری نەخۆشیی خوێنبەركانی دڵ CAD بە رێژەی 47%، پەككەوتنی دڵ بە رێژەی 25%، هەروەها ئەستووربوونی ماسوولكەی دڵ. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆكارە بۆ ئەستووربوونی دیواری ماسوولكەیی سكۆڵەی چەپ LVH چونكە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن توانای دڵ بۆ پەمپكردنی خوێن بە توندی كەم دەكاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاوسان یان گەورەبوونی قەبارەی دڵ، دەرئەنجام لە فرمانەكانی دڵ دەكاتەوە و سكۆڵەی چەپ لاواز و سخ دەبێت. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبێتە ئەگەری تەسكبوونەوەی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ كە ئۆكسجین بە ماسوولكەی دڵ دەگەیەنن، ئەمەش ئەگەری روودانی نۆرەی دڵ Heart attack زیاد دەكات، كە گەلێك جار كوشندەیە، هەروەها لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری پەیدابوونی تۆپەڵی مەییوی خوێن Blood clots كە بە تەواوی رێگە لە گەیشتنی خوێن بە ماسوولكەی دڵ دەگرن. ئەستووربوونی سكۆڵەی چەپ و نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ دووئاراستەیین، واتە هەر یەكێك هاندەرە بۆ روودانی ئەوی دی.

 

Top