لە شاری هەولێر هەفتانە نمایشی شانۆیی بەڕێوەدەچێت

لە شاری هەولێر هەفتانە نمایشی شانۆیی بەڕێوەدەچێت

لە ئێستادا بەشێك لە پاڵەوانانی شانۆی (بەزمی بەزم) سەرقاڵن بە نمایشی شانۆیی كۆمیدی كە بڕیار وایە شەوانی ڕەمەزان لە هۆڵی (Mi9) نزیك پاركی سامی عبدالرحمن نمایش بكرێت .

بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز شەوانی شەممە و سێشەممە كاتژمێر 9ی شەو لەسەر شانۆی(ئێم ئای9) لە شاری هەولێر نمایشی شانۆیی بەڕێوەدەچێت .

لە شاری هەولێر هەفتانە نمایشی شانۆیی بەڕێوەدەچێت

ستافێكی بە ئەزموونی كۆمیدیا لەم كارە هونەرییەدا بەشدارن كە ئەوانیش بریتین لە هونەرمەند و شانۆكار ئەحمەد رەئوف و عیرفانی وەستا محەمەد و ئەیام ئەكرەم و شەعبان,هەروەها فورات محەمەد و محەمەد نەجات .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە شاری هەولێر هەفتانە نمایشی شانۆیی بەڕێوەدەچێت
Top