ئەکتەری سەرەکی فیلمی 'مێسیی بەغداد' چاوی بە مێسی و ئیمپاپی دەکەوێت

ئەکتەری سەرەکی فیلمی 'مێسیی بەغداد' چاوی بە مێسی و ئیمپاپی دەکەوێت

ئەکتەری سەرەکی فیلمی 'مێسیی بەغداد' چاوی بە مێسی و ئیمپاپی دەکەوێت
ئەحمەد محەممەد، ئەکتەری سەرەکی فیلمی بڵندی سینەمایی 'مێسی بەغداد' لە دەرهێنانی سەهیم عومەر خەلیفە، دەرهێنەری کورد، چاوی بە هەردو یاریزانی جیهانی لیۆنیێل مێسی و کیلیان ئێمباپێ کەوت.
ئەکتەری سەرەکی فیلمی 'مێسیی بەغداد' چاوی بە مێسی و ئیمپاپی دەکەوێت
ئەو ئەکتەرە کە خاوەن پێداویستی تایبەتە و خەڵکی شاری روومادیی عێراقە، رۆژی یەکشەممە 19ـی ئاداری 2023 لە نێو یاریگە لە پاریسی فەرەنسا؛ چاوی بە هەردوو ئەستێرەی جیهانی لیۆنیێل مێسی و کیلیان ئێمباپێ کەوت کە ئێستا هەردووکیان لە پاریس سانجێرمانی فەرەنسی یاریی دەکەن.
'مێسی بەغداد' پێشتر وەک کورتە فیلم لە 2012 بەرهەمهاتووە و زیاتر لە 60 خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی تایبەتی دەستەی دادوەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین، ئەوکات ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە چاوی بە مێسی کەوتبوو.
یەکەم نمایشی فیلمی بڵندی 'مێسیی بەغداد'، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی 15یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئۆستێندە لە بەلجیکا بوو کە چالاکییەکانی لە 27 کانوونی دووەم تاوەکو 4ـی شوباتی 2023 لە شاری ئۆستێندەی کەنار دەریایی بەلجیکا بەڕێوەچوو.
هێندریک ڤێرتە لەرێگەی کۆمپانیای ئەی تیم پرۆدەکشن 'A Team Productions' لە بەلجیکا، محەممەد ئەکتاش لەرێگەی کۆمپانیای میتۆس فیلم 'Mitos Film' لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و هەرێمی کوردستانیش لە بەرهەمهێنانیدا بەشدارن.
کۆمپانیای وایلد بۆنچ 'Wild Bunch' کە یەکێک لە بەهێزترین کۆمپانیاکانی بڵاوکردنەوەی فیلمە لە ئەوروپا، ئەرکی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەی لە ئەستۆگرتووە.

Top