پۆپجی مۆبایل بۆ یەکەمجارە "هۆڵ"ی ڕەمەزان لەخۆدەگرێت، لەگەڵ چالاکی بازاڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

پۆپجی مۆبایل بۆ یەکەمجارە

پۆپجی مۆبایل بۆ یەکەمجارە "هۆڵ"ی ڕەمەزان لەخۆدەگرێت، لەگەڵ چالاکی بازاڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

پۆپجی مۆبایل، یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایل لە جیهاندا، ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە کۆمەڵێک سوپرایزی گەورە، لەوانەش پەردەلادان لەسەر هۆڵی ڕەمەزان کە بۆ یەکەمین جارە ڕوودەدات.
کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل کەش و هەوای ڕەمەزان لە یارییەکەدا بڵاودەکاتەوە بۆ ئاهەنگ گێڕان بە چالاکیی مانگی پیرۆز لەگەڵ یاریزانانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە 21ی ئازار تا 21ی نیسان لە ڕێگەی زنجیرەیەک چالاکی ناوەوە و دەرەوەی یارییەکەوە بە درێژایی ڕەمەزان، کە یاریزانەکان دەتوانن بەشداری بکەن لە ئەرکە تایبەتەکان کە سروشتی ڕەمەزانیان هەیە و چەندین پاداشتی سەرنجڕاکێش بەدەستبهێنن.
لە چوارچێوەی یەکێک لە گەورەترین نوێکارییەکانی کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل، یاریزانان دەتوانن چێژ لە هۆڵەک وەربگرن کە بە تەواوی بە دیکۆراتی نەریتی ڕەمەزان ڕازاوەتەوە، هەروەها چالاکیە تایبەتەکانی ناو یارییەکە. چالاکی نوێکردنەوەی ڕەمەزان یان "مانگی زێڕین" سندوقێکی تایبەتی هەیە لەگەڵ جلوبەرگی تایبەت، چەک، گەنجینەی ناوازە، پاداشتی سنووردار و زۆر شتی تر لەخۆدەگرێت، کە هەموویان بابەتی ڕەمەزانە.
بۆ یەکەمجار کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل یاری ڕەمەزان تۆپ تەقێنەر دەناسێنێت کە یارییەکی بچووکە و لە 21ی ئازار تا 3ی نیسان بەردەوام دەبێت و چانسی بردنەوەی خەڵاتی نایاب بە یاریزانەکان دەدات.
هەروەها کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل "چێشتخانەی ڕەمەزان" ڕادەگەیەنێت، کە یاریزانەکان دەتوانن تیروپشک بکەن بۆ ئەوەی خواردنی ڕەمەزان وەکو کۆد بەدەستبهێنن، کە دەتوانن بیگۆڕنەوە بە پاداشتی تایبەت، لە 22ی ئازارەوە دەستپێدەکات تا 3ی نیسانی 2023.
چالاکیی Golden Moonلاپەڕەیەکی تایبەتی کۆکردنەوەی سەرجەم چالاکی پەیوەندیدارەکانی ڕەمەزان لە 6ی نیسان تا 30ی نیسان نمایش لەخۆدەگرێت. وە یەکەم چالاکیی ڕەمەزان لە ناو یارییەکەدا پێشکەش دەکات کە زنجیرەیەک کارەکتەر و چیرۆک لەخۆدەگرێت کە لە بازاڕێکی تەقلیدیدا لە ژێر مانگی زێڕیندا دەیبینین. ئەم نوێکارییە سەرنجڕاکێشە دوای چالاییەکانی پێنجەمین ساڵیادی یارییەکە دەبێت.
بۆ بەرزکردنەوەی سەرگەرمی، پۆپجی مۆبایل هەروەها هاوبەشی نوێی جیهانی ڕاستەقینە لەگەڵ فرۆشگاکانی مۆبایلە زیرەکەکان دەستپێدەکات وەک بەشێک لە چالاکییەکەی Golden Moonی ڕەمەزان.
لە مانگی ئازاری 2018ەوە کە کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل شۆڕشێکی گەورەی لە ئەزموونی یاریکردنی مۆبایلدا کردووە بە ناساندنی چەمکی باتڵ ڕۆیاڵ بە بینەرێکی تەواو نوێی یاریزانانی مۆبایل، لە ڕێگەی ئەزموونێکی یاریکردنی خۆش و سەرنجڕاکێش و ناوەڕۆکی نوێ و داهێنەرانە.
یاری پۆپجی مۆبایل بەردەستە بۆ دابەزاندن بێبەرامبەر لە ڕێگەی App Store وGoogle Play.

Top