ڕێزان قساب:بە شیعر ئازارەکانم فەرامۆش دەکەم

ڕێزان قساب:بە شیعر ئازارەکانم فەرامۆش دەکەم

ڕێزان قەساب وەڵامی چەند پرسیارێکی گوڵان دەداتەوە

ڕێزان محمد سعيد ،ناسراو بە (ڕێزان قساب)لەدايكبووى شارى ھەڵەبجەى شەھيدە,تاوەكو كۆتايى قۆناغى خۆێندنی سەرەتايى لە ھەڵەبجەى شەھيد تەواو کردووە,دواتر لە سليمانى نيشتەجێ بوون وە پاشان پەيمانگەى ھونەرە جوانەكانی تەواو كردووە, ڕێزان هاوسەرگیری کردووەو دايكى سێ كچى جوانە,ئێستاش مامۆستاى ھونەرە لە يەكێك لە خوێندنگەكانى شارى سلێمانى خاوەنی دوو بەرھەمى بڵاوكراوەیە بەرهەمی يەكەم سيدييەكى شيعرییە بەناوى (ئەوينەكەم) ساڵى ٢.١٥تومارکراوە ،بە دەنگى خودی شاعیر لە ١٠تراك پێكھاتووە ،بەرھەمى دووھەم ديوانێكى شيعريە بە ناوى (ھەناسە) كە ساڵى ٢٠٢٢چاپی كردووه .

ڕێزان قساب:بە شیعر ئازارەکانم فەرامۆش دەکەم

دیمانە/مریوان حکیم جباری

له کەیەوه دەستت بە نووسینی شیعر کردووە و چۆنێتی دەستپێکردنت چۆن بوو؟
لە ساڵى ١٩٩٢دەستم بە نووسين كردووە ئەوكات خوێندكار بووم لە پەيمانگەى ھونەرە جوانەكان,بەشدارى پێشبڕكێى شيعرم كرد ھەر لە ناو پە يمانگە,ھە ر ئەوكات زانيم نوسينەكانم جێگەى سەرنجن بۆيە بەردەوام بووم لە نوسين و خوێندنەوە,بەڵام نوسينەكانم ھەر بۆ خۆم بوون سەرەتا بڵاوم نەدەكردنەوە,تاوەكو ساڵانى٢٠١١لە ڕێگەى سۆشيال ميدياو كۆڕ و بەرنامەكانەوە دووبارە دەركەوتمەوە .

شیعر بۆ کێ دەنووسی؟

من شيعر بۆخۆشەويستی و جوانى سروشت و نيشيمان و دايك دەنووسم .

وەك نووسەرێك شیعر لای تۆ چیه؟
شيعر وەدەرخستنى ھەموو جوانيە شاراوەكانى ناخى مرۆڤە .

شیعر و نووسین چی بەتۆ بەخشی چی لێ سەندیتەوە؟

شيعرنوسين ئاسودەیی و ئارامى بێ سنورى پێ بەخشيم,بەڵام ئازادى ژيانى لێ سەندمەوە.

خەڵك چۆن پێشوازییان لە نووسینەکانت کرد و چۆن هەڵیان سەنگاند؟
خەڵك زۆر بەجوانى نوسينەكانميان ھەڵسەنگاند و پێشوازى زۆريشم لێكراو هەر ئەوە بووە ھۆكارى بەردەوامبوونم لە نوسين و دەرکەوتنم لە کۆڕو کۆبوونەوەو شاشەکان و گۆڤارو ڕۆژنامەکان پێشوازی و ڕێزی خەڵك وەهای کرد بەردەوام بم لە نووسین.

ڕێزان قساب:بە شیعر ئازارەکانم فەرامۆش دەکەم

پێویستە شاعیری ئافرەت لە شیعرەکانیدا هەستی ئافرەتبوون دەربڕێ؟
بەڵێ زۆر گرنگە ئافرەت وەك مێينەيەك بنووسێت ڕۆحى ژنێتى خۆى بكات بە بەرى شيعرەكانيدا.

ئایە گەیشتی بەو ئازادییەی بتەوێت حەزر بیت لە نووسینەکانتدا؟

بەڵێ لە ھەندێك كاتدا وا پێويستە حەزەر ھەبێت چونكە ئێمە بۆ كۆمەڵگا دەنووسين.

ئەتوانی بەکورتی باسێك لە دۆخی ئافرەتانی دەرکەوتوو بکەی تا چەند بەڕێزەوە تەماشای ماندوبوونتان دەکرێ؟
تاڕادەيەك باشترە لە چاو ساڵانى پێشودا,بەڵام ھێشتا وەك پێويست نيیە.

ڕێزان شیعری هەڵبژارد بۆ دهربڕینی ئازارەکانی یان شیعر ڕێزانی هەڵبژارد بۆ نوسینەوەی؟

ئەوە ڕێزانە ئازارەكان فەرامۆش دەكات بە شيعر, واتە ڕێزان ھە ڵى بژارد.

ئێستا لەو ئاستەی که خۆت ئەتەوێت؟
ھێشتا ماومە,دەبێت زياتر ھەنگاو بنێم و خۆێندنەوەی زیاترم پێویستە بۆئەوەی زیاتر شارەزابم, دوونیای شیعر ئەوەندە فراوانە هەرگیز ناگەی بەو ئاستەی وا ئەتەوێت بەڵام بەردەوام بوون و قوڵبوونەوە لە نووسیندا وادەکات جوانتر دەرکەوی.

چەند بەرهەمی بڵاوکراوەت هەیەو چۆن پێشوازی لێ کراوە ئایە بووە سەرچاوەیەك بۆ داهات؟
دوو بەرھەمى بڵاوكراوەم ھەيە يەكەميان سيدييەكى شيعرییە بە ناوى (ئەوينەكەم) ساڵى ٢.١٥تومارم كرد بەدەنگى خوم لە ١٠تراك پێكھاتبوو,بەرھەمى دووھەمم ديوانێكى شيعرییە بەناوى (ھەناسە) كە ساڵى ٢٠٢٢چاپم كرد.

لە ئێستادا هیچ پڕۆژەیەکی نوێت هەیە؟
له هەوڵدانی بەرهەمهێنانی دوو ناميلكەی شیعریم يەكەميان بۆ منداڵانە،دووھەميان بە شيعر مێژووى شارى ھەڵەبجە دەنووسمەوە.

دوا ووتەت؟

ڕێزو سوپاسى بێ پايانم بۆ بەسەركردنەوەتان,گەلێك خۆشحاڵ بووم بەھيواى بەردەواميتان

Top