بە پیادەڕۆیی رۆژانە 500 هەنگاو دڵت بپارێزە

بە پیادەڕۆیی رۆژانە 500  هەنگاو دڵت بپارێزە

لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێی كۆمەڵەی ئەمریكیی تەندروستیی دڵ AHA هاتووە كە تەنیا بە 500 هەنگاو پیادەڕۆیی رۆژانە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و سووڕان كەم دەبێتەوە، بەتایبەتی نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ، پەككەوتنی دڵ لەگەڵ جەڵتەی مێشك، هەروەها رۆژانە 3000 هەنگاو پیادەڕۆیی هێشتا سوودی تەندروستیی زیاتری هەیە. لە لێكۆڵینەوەكەدا ئاماژە بەمەش كراوە كە 500 هەنگاو پیادەڕۆیی خێرا Brisk walking رۆژانە لە كەسانی تەمەن 70 ساڵ و بەسەرەوەدا كە دەكاتە نزیكەی 400 مەتر، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان تا رێژەی 14% كەم دەكاتەوە، هەروەها 4،500 هەنگاو پیادەڕۆیی رۆژانە ئەم ئەگەرە تا رێژەی 77% كەم دەكاتەوە. پیادەڕۆیی هاندەرە بۆ بەهێزكردن و باشتركردنی كوالێتیی ماسوولكەی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن بەتایبەتی لە بەساڵاچوواندا، هەروەها كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، كەمكردنەوەی كێشی لەش، سووككردنی سترێس، لەگەڵ پاراستن و باشتركردنی تەندروستیی ئێسكەكان.

 

Top