بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری پاکستان کوژرا

بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری پاکستان کوژرا

ئیدارەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاکستان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: کە بەرپرسێکی باڵای هەواڵگریی ئەو وڵاتە لە کاتی پێکدادانێکی چەکداریدا لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کوژراوە.

نوسینگەی سوپای پاکستان ناوی ئەم کەسەی بە "عەمید مستەفا کەمال برکی" ڕاگەیاندووە و لەبارەیەوە دەڵێت: "كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی گروپە چەکدارەكان لە ناوچە جیاوازەکاندا". لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە."

برکی لە کاتی شەڕێکی چەکداریدا لە وەرزیرستانی باشوور کوژرا و ژمارەیەک لە هاوەڵەکانیشی بریندار بوون.

لە لێدوانەکەی ئاماژەپێکراودا ئەم کەسە وەک کەسێکی دیار و گرنگ ئاماژەی پێکراوە. جگە لەوەش گرنگترین کەسایەتییە سەربازی و حکومییەکانیش بەشدارییان لە مەراسیمی پرسەی ئەم بەرپرسە ئەمنییە کرد.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top