ژمێرەری-RPM

ژمێرەری-RPM

ئەركی ژمێرەری RPM بریتییە لە پێوانەكردنی ژمارەی سوڕانەوەكانی بزوێنەر، یان كرانكشافت لە خولەكێكدا و، وەك دەزانرێت بزوێنەری ئۆتۆمبێل بەپێی بڕی سووتەمەنی كە دەچێتە ژوورەكانی سووتانەوە، ڕێژەی سوڕانەوەیان زیاد و كەم دەكاتەوە، واتە بەپێی ئاستی ڕۆیشتنەكەت لەسەر پێداڵی خێراكەر، تا پێداڵەكە بەهێزتر بێت ڕێژەی سووتەمەنی زیاتر دەبێت ناوەوەی بزوێنەرەكە گەورەترە و، بەو هۆیەوە ژمارەی سوڕانەوەكان زیاترە، بۆیە ژمێرەری RPM ئەوەیە كە ژمارەی سوڕانەوەكانی بزوێنەر بە شۆفێر دەڵێت لە خولەكێكداو، ژمارەكانی ناو ژمێرەكە هەمیشە بە 1000 پێوانە دەكرێت، واتە كاتێك ئاماژەدەری ژمێرەری RPM دەگاتە ژمارە چوار، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە بزوێنەرەكە بە ڕێژەی چوار هەزار خول لە خولەكێكدا دەسوڕێتەوە، لە ڕێگەی ژمێرەری RPM دەتوانین بیرۆكەیەك لە كارایی بزوێنەرەكە بەدەست بهێنین، هەروەها لەو ڕێگەیەوە دەتوانین بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە بپارێزین، وەك لە وێنەی خوارەوەدا دەبینیت ژمێرەری RPM ژمارەی لە 0 تا 8 هەیە، و تێبینی دەكەین كە لە ژمارە ٦ لە كەوانتەری RPM دەبینین بە ڕەنگی سوور دەورە دراوە و پێی دەوترێت ئەم ناوچەیەی ناوچەی سوورە، ئەم ناوچەیە ئەگەر میلی ژمێرەرەكە نەگات پێیان، بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەت سەلامەتە، چونكە لە ئۆتۆمبێلە ئاساییەكاندا ئامۆژگارییە بۆ لێخوڕینی لە خولەكانی ناوەڕاستی بزوێنەرەكەدا، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە لە دۆخێكی باشدا بۆ ماوەیەكی درێژتر و بە ڕێژەیەكی گونجاو و ئایدیاڵی بەكارهێنانی سووتەمەنی بمێنێتەوە.

 

Top