سەنا بەرزنجی دیارییەكی بە نرخی بەدەست گەیشت

سەنا بەرزنجی دیارییەكی بە نرخی بەدەست گەیشت

كچە گۆرانیبێژ (سەنا بەرزنجی) لە نوێترین دەركەوتنیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا لەپاڵ تابلۆیەك دەردەكەوێت كە لەلایەن هونەرمەندی گەورەی كورد(عەباسی كەمەندی) كێشراوە .

سەنا بەرزنجی دەربارەی دیارییەكە لە بڵاوكراوەكەیدا نووسیویەتی:یەكێك لە تابلۆكانی مامۆستا (عەباسی كەمەندی) كە بەدەست و پەنجە جوانەكەی خۆی كێشاویەتی و بە دیاری بۆم هاتووە,هەروەها سەنا سوپاسی كەسێك دەكات بە ناوی كاك چالاك كە دیارییەكەی پێ بەخشیوە .

سەنا بەرزنجی دیارییەكی بە نرخی بەدەست گەیشت

لە نەورۆزی ئەمساڵ سەنا چەند كۆنسێرتێكی گۆرانی سازكرد,بەڵام ئەوەی كە دەنگدانەوەیكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو بە گەرمی پێشوازیی لێ كرا, كۆنسێرتەكەی شاری هەولێر بوو لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی كورد (شڤان پەروەر),كە ئەم كۆنسێرتە هاوشێوەی كۆنسێرتەكەی ڕۆژی خۆشەویستیی ساڵی پار لەگەڵ هونەرمەند (ناسر ڕەزازی)شتێكی دڵخۆشكەر بوو بۆ سەنا .

سەنا بەرزنجی دیارییەكی بە نرخی بەدەست گەیشت

شایەنی باسە.. دوایین بەرهەمی هونەری سەنا بەرزنجی بریتی بوو لە گۆرانی (باران) كە لە مانگی ڕابردوو بەشێوەی دەنگ لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاویكردەوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top