سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پاسێک ڕادەگەیەنێت بۆ نمایشکردنی مۆبایلە نوێیەکانی زنجیرەی Galaxy Z وGalaxy S وGalaxy A

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پاسێک ڕادەگەیەنێت بۆ نمایشکردنی مۆبایلە نوێیەکانی زنجیرەی Galaxy Z وGalaxy S وGalaxy A

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاسێکی نمایشی لەنێوان شارەکانی عێراق بۆ نمایشکردنی مۆبایلە نوێیەکانی زنجیرەی Galaxy Zی چەماوە و Galaxy S وGalaxy A ڕاگەیاند، ئەم گەشتە پاسێکی نمایش لەخۆدەگرێت لەنێوان شارە سەرەکییەکان، بە ئامانجی زیادکردنی کارلێککردن لەگەڵ کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق و پێدانی دەرفەت پێیان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە زیاتر دەربارەی بەرهەمە نوێیە جیاوازەکانی بناسن.

بەپێی زانیارییەکانی سامسۆنگ، گەشتەکە لە 21ی ئازار تا8 ی نیسان دەبێت (بەپێی ڕێڕەوی پاسەکانی نێوان شارەکاندا) و ئۆفەری تایبەت و چەندین دیاری بۆ کڕیارەکانی لەخۆدەگرێت.

لە میانەی گەشتی نمایشەکەدا ئەم مۆبایلانەی خوارەوە نمایش دەکرێن کە بریتین لە Galaxy Z Flip4، Galaxy Z Fold4، S23 Ultra، S23+، S23، A04، A04e، A04s، A14، و Galaxy Watch. گەشتەکە لە شارە سەرەکیەکانی عێراق ئەنجام دەدرێت، لەوانە بەغدا، ئەنبار، کەربەلا، نەجەف، بەسرە، هەولێر، سلێمانی، دهۆک، موسڵ.

لەمبارەیەوە موعەتز ئەلئەقرەباوی، بەرپرسی بەشی مۆبایلە زیرەکەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: ئێمە زۆر بە پەرۆشین بۆ ئەم هەڵمەتە ناوازەیە بۆ نمایشکردنی تەواوەتی نوێترین ئامێرە زیرەکەکانی سامسۆنگ لە زنجیرەی Galaxy Zو Galaxy S وGalaxy A لە عێراق، و ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارلێککردن لەگەڵ کڕیارەکانمان دەکەین تا بەهای بەرهەمەکانمان و ئەوەی پێشکەشیان دەکەین نیشانیان بدەین.”

ئەم گەشتە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق بۆ بینینی بەرهەمە نوێ و داهێنەرەکانی کۆمپانیاکە، و کارلێککردن لەگەڵ براندی پێشەنگی پیشەسازی ئەلیکترۆنی. و کڕیاران دەتوانن سوودمەند بن لە ئۆفەری تایبەت و دیاریەکان کە لە کاتی گەشتەکەدا پێشکەش دەکرێن.

جگە لەوەش پاسی نمایشەکە یارییەکی خۆشی ئۆنڵاین لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی بینەرانی گەنج ڕابکێشێت و ئەزموونەکەیان خۆشتر و هاوتەریب بێت لەگەڵ ئارەزووەکانیان.

Top