هەستەوەرێكی كۆدی رەنگەكان

هەستەوەرێكی  كۆدی رەنگەكان

كاتێك ئۆتۆمبیلێك تووشی پێكدادان دەبێت و پێویستی بە چاككردنەوەیە، وەستای رەنگ ئەگەر بەتەواویش وەك خۆی رەنگی بكاتەوە و هەمان رەنگی خۆی لێبداتەوە، هێشتا جیاوازییەكە هەستپێدەكرێ. چونكە وەستای رەنگ نازانێت كۆدی رەنگی ئۆتۆمبیلەكە چییە و چەندە.

بۆ زانینی كۆدی رەنگی هەموو شتێك، هەستەوەری Nix Mini 2 Color Sensor گرنگییەكی تایبەتی هەیە. ئامێرێكی بچووك بەقەد دەنكە گوێزێك، بەڵام كاراییەكی زۆر. ئەو ئامێرە بەتەواوی وەك خۆی كۆدی رەنگەكان دەناسێنێ و رێژەی رەنگەكان دیاری دەكا. مەرج ئەوە نییە هەر لە بواری چاككردنەوەی ئۆتۆمبیلدا سوودی لێوەربگیرێت بەڵكو بۆ پیشەسازی، بیناسازی و فەرش و پارچە چنین و زۆر بواری دیكە سوودی لێدەبیندرێ. ئامێرەكە لە رێگای بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و لە ئاپێكی تایبەتدا كە لەسەر مۆبایلەكە داندراوە زانیارییەكان نیشان دەدرێن.

Top