کوردستان لە پاشکۆیەتی عێراق ڕزگاری بووە..

کوردستان لە پاشکۆیەتی عێراق ڕزگاری بووە..

 

نەوت فاکتەری ئەساسیە بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان؛ ئاخر نەوت یەکسانە بە هێز و، هێزیش پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ سیاسەتکردن و سەربەخۆیی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە هەر پێشهات و قۆناغێکی ڕەخساو لە داهاتوودا.

قەوارەی کوردستان و دەستکەوتەکانی لە سایەی خوێنی شەهیدان و ماندووبوون و خەباتی نزیک لە ١٠٠ ساڵی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان هاتۆتە ئاراوە کە ژیان و تەمەنی خۆیان کردۆتە قوربانیی دۆزێکی ڕەوا و پیرۆز بۆ ئەوەی میللەتەکەیان بە ئازادی و سەربەرزی بژیین.

کەرتی نەوت بۆتە مایەی پاراستنی هەریمێ کوردستان و ئاسایشەکەی، لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان بووەتە سەرچاوەی دابینکردنی ئاسایشی وزەی چەندین وڵات، لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشدا هەیە و کاری جددی لەسەرکراوە کە غازی هەرێمی کوردستان دوای وەبەرهێنان و زیادەی نێوەخۆیی هەناردەی وڵاتانی ئورووپی بکرێت. بۆیە بۆ نەیارانی گەلەکەمان لە عێراق و ئەو وڵاتانەی نەیارو دووژمنن،ئەو دەستکەوتە مەزنەی کەرتی نەفت و پێشکەتنەکانی هەرێمی کوردستان و باری سیاسی و ئاسایشیی کوردستانیان بۆ هەزم ناکرێت و بەردەوام بەربەست و گرفت درووست دەکەن و هەوڵدەدەن ئاسایشی وزەی هەرێمی کوردستان بخەنە مەترسییەوە کە ئەوەش خەونێکی نەزۆکە.
چونکە نەوتی کوردستان وەک یەکێک لە فاکتەرەکان، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر وه‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتیی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان وەدەست خستووەو هەناردەکردنیشی بە شێوەیەکی سەربەخۆ، مانای سەربەخۆییی ئابووریی هەرێمی کوردستان چپاندووە بە گوێی یارو نەیارانیدا.

دڵنیابن ئابووریی هەرێمی کوردستان لە پاشکۆیەتی و وابەستەبوون بە ئابووریی حکومەتی مەرکەزی عێراق ڕزگاری بووەو ژێرزەوی بۆ گەشەکردنی سەرزەوی هەرێمی کوردستان بە هەوڵی هیچ کەس و تاقمێک لە نێوەخۆو دەرودراوسئ لەگەڕ ناخرێت، بەڵام ئەوەش گرینگە کە کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێم بیر لە ئەڵتەرناتیڤی نەوت بکاتەوە، بۆ نموونه‌ سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی؛ چون قەبارەی یەدەگی نەوتی کوردستانیش، ده‌كرێ ته‌واو ببێت، وە دروستکردنی سەرچاوەی دیکەی داهات پاراستن و بە پێوەوەستانی حوکومەت و قەوارەی هەرێمی کوردستان مسۆگەرتردەکات.

هادی

Top