تەرمی ٢٩ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس دۆزرایەوە

تەرمی ٢٩ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس دۆزرایەوە

پاسەوانی نیشتمانی تونس ڕایگەیاند، تەرمی 29 کۆچبەری نایاسایی دۆزرایەوە کە بەهۆی نقوم بوونی بەلەمەکەیان لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.

حوسامەدین ئەلجەبلی وتەبێژی پاسەوانی نیشتمانی تونس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، تەرمی 29 کۆچبەری نایاسایی کە بەهۆی نقوم بوونی بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە، لە ئاوەکەدا دەرهێنران.

ئاماژەی بەوەشکرد: شەوی ڕابردوو بەلەمێک کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی "سفاقس" نوقم بوو و هێزە ئەمنییەکان توانیان 11 کەسیان لە مەترسی خنکان ڕزگاربکەن.

ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا کە ئەم کۆچبەرە نایاساییانە خەڵکی وڵاتانی ئەفریقا بوون.

وڵاتانی باکوری ئەفریقا وەک تونس و لیبیا و مەغریب وەک خاڵی ڕۆشتن بۆ کۆچبەرانی نایاسایی بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنرێن بەهۆی نزیکییان لە دەریای ناوەڕاست.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top