قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن



لەسەرەتاوە دەمهەوێت ئاماژە بەراستییەكی حاشاهەڵنەگر بكەم، دۆزی كورد ئەمڕۆ نییە لە ژێر هەڕەشە و پەلاماری دەوڵەتە داگیركەرەكانی كوردستاندایەـ بەڵكۆ زیاتر لە سەدەیەكە دۆزی كورد بووەتە ئامانجی سیاسی دەوڵەتە سەردەستە هاوسنورەكانمان و لە دژایەتی كردنیدا هاوسەنگەرۆ هاوئاوازن لە بیریكردنەوەی سیاسی ئەواندا مەترسی هەرە گەورە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانیان دوزی نەتەوایەتی كوردە بۆیە، لە كاتی دروستبوونی هەر گەشەسەندنێك و بەرەوپێشڤەچۆنێكی سیاسی،ئابووری،ئەمنی،سەربازی وتا...
پەڵاماردان و گڕتنەبەری جۆرها سیناریۆ و بیانویی جۆراجۆر لە رووی سیاسی،دیپلۆماسی و یاسایی و سەربازی دژ بەر كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری لە نێو ناوچەیەكی پڕ كێشە و ئاڵۆزدا كە ئەمڕۆ بووەتە نموونەیەكی دیاروبەرچاو و گەشەسەندوو لە رووی ئازادی ، دیموكراسی و ئاشتی و پێكەوە ژیان و ئینجا ئاوەدانی وئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی خۆی لە خۆیدا ئاماژەن بەو راستییەی كە بوونی ئەو قەوارەیە بەم شێوەیە بووەتە هۆی ناحەزان و نەیارانی ئەو قەوارە و هەرێمە لەگەڵ ئەوەی كە جگە لە قازانجی ماددەی و سەقامگیری وئاشتیش بەڵام چاویان پێ هەڵنەیەت و لەناخەوە تووشی شڵەژان وهیستریایان بكاتەوە .
ئەگەر ئەم قەوارەیە لە سەر زاری كەسانی سادە و كاڵفام كارتۆنیی بووایە ، جیهان بەهێز و متمانەی خۆی لە زۆرێك قۆناغەكاندا هەژماری نەدەكرد بە تایبەت لە رووی سەربازی و ئاوەدانی و وەك هێلنێكی ئاڕام و سەقامگیر ، ئەگەر كارتۆنی بووایە ، ئێستا دەیان كۆنسوڵخانەی وڵاتانی زڵهێز و ئەوروپایی و ناوچەیی و جیهانی لە هەولێری پایتەخت بوونی دەبوو ، دەیان كۆمپانیایی گەورە و زەبەلاح ڕكابەریان بۆ هاتن و مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان نەدەدا.
ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە بكەین لەماوەی چوار ساڵی رابردوو ، بە جۆرها شێواز هەوڵی دروستكردنی بەربەست و كۆسپ لە بەردەم هەنگاوەكانی هەرێمی كوردستان وبەتایبەت كابینەی نۆ بە سەرۆكایەتیی رٍێزدار مەسروور بارزانی دروستكراوە :
یەكەم ، گەورەكردنی كێسی هەندێك پرسی پەیوەست بەو كەسانەی كە كاری سیخوری و زیانگەیاندنیان لە هەرێمی كوردستان بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی بەناوی كاری رۆژنامەی وانی ئەنجامدا بوو .
دووەم ، مووشەكباران و درۆنبارانكردنی هەرێمی كوردستان و بە پاساویی بوونی دەزگەی هەواڵگری ئیسرائیل و هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان و ئینجا هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران . بەڵام پێچەوانەكەی كردەنە ئامانجی دامەزراوە نەوتی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان .
سێیەم ،بەكارهێنانی هەندێك نووسەر و میدیاكانی بەكرێگیراویی بیانی و ئاراستەكراوە ، بۆ پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان و سووكایەتیكردن بە رەمز و شكۆمەندییەكانی ، ئەوانەی كە لە رابردووش ویستیان ئەوە بوو تا ئیرادە و مافەرەواكانی گەلی كورد بێ بایەخ و كەم رەنگ پیشان بدەن .
چوارەم، پێدانی هەندێك راپۆرت و زانیاری هەڵە و خۆپەرستانە و تەسك بینانەی لەلایەن هەندێك حیزب و لایەنی پۆپۆلیستی بە ئۆرگانی وڵاتانی زڵهێز لە پێناو ناشیرینكردنی سیمای جوانی وپێشكەوتوو و سەقامگیری هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكانی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری لە پێناو هەندێك مەرامی شەخسی و تایبەتی .
پێنجەم ، هەوڵە سەركەوتووەكانی حكوومەتی كوردستان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ چارەسەركردنی ڕیشەیی كێشەكانی هەولێر وبەغدا لە رووی جێبەجێكردنی دەستوور و بەتایبەت لە پرسی وزەی نەوت و غاز و ماددەی 140ی دەستووری و نزیكبوونەوە لە چارەسەركردنیان وایانكردووە كە ناحەزانی ئەم قەوارەیە لە ناوخۆ و دەرەوە ، هەر بابەتێك و سیناریۆیەك و شتێك لەبەردەستیان بێت بۆ پەڵاماردان و دروستكردنی بەربەست ئەنجامی بدەن بەتایبەت پرسی دادگایی ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی لەبارەی چۆنێتی یاسایی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی توركیاوە ، كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا پرسێكە كە تازە نییە و لە مێژە هەرێمی كوردستان و عێراق بەردوای چارەسەركردنی و بە یاسایكردنی دا دەگەرێن
بە هۆی ئەوەی كە هەرێمی كوردستان بە جۆرەها شێواز بە ئامانج دەگیرێت و لە سەر ئاستی هەرێمایەتی دا بەردەوام دەوڵەتە هاوسنورەكانی هەرێمەكەمان لە هەوڵی لاوازكردنی پێگەی سیاسی و ئابوری و ئەمنی وهتد... بۆیە یەكدەنگی و یەك هەڵوێستی حزبە سیاسیەكان زۆر گرنگ و پرٍبابەخە ، بەتایبەت كە قۆناغی ئێستا بە تایبەت ڤوناغێكی ئاڵۆزو هەستیارە و جیهان و ناوچەكە لە بەردەم گۆڕانكاری گەورەدان, بۆیە كوردیش پێویستە خۆی لە یەكترازان سیاسی ڕزگار بكات و بە خیتابێكی سیاسی یەكگرتوو ڕوبەڕۆی هەموو ئەو ئالەنگاری و پێشهاتە نەخوازراوانە ببێتەوە كە لە دامێنی ئەم گۆڕانكاریانە دەكەونەوە.پارتی دیموكراتێ كوردستان و جەنابی سەرۆك بارزانی بە پەرۆشەوە داوا لە گشت لایەنە سیاسیەكانی تری هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ ئەوەی لە پێناو سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی بۆنەوەی گشت كێشەكان هەوڵ بدەین بە یەكەوە پشتیوانی قەوارەی هەرێمی كوردستان و بەرژوەندی گەل و نیشتیمان ئامانجی سەرەكی هەموو لایەكمان بێت بێ جیاوازی.
هەروەها ئەوەی لە داهاتوویی قەوارەی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی ودەستووری دەبینرێت ، گەشبینی و پێشكەوتن و سەقامگیری زیاترە ، چونكە ئەو قەوارەیە بەخۆین وگیان بونیات و دروستكراوە و نەك لە كارتۆن و بەرهەمی قوربانیدان و خەباتی دەیان ساڵەی گەلێكی تێكۆشەروماندوونەناسە وهیچ زڵهێز ودەوڵەتێكی پێمانی نەبەخشیووە و بۆمانی دروست نەكردووە و بەردەوامیشە لە تێكۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافی دەوڵەتبوونی سەربەخۆ و بەڕەشە باو پیلانگێری و وتاری و بریاری بێ بنەما و چەواشەكارانە ناڵەرزێت ونارووخێت ، بەڵكو بە ئیرادەی پۆڵاینی گەل و سەركردایەتییە پێشمەرگە و دڵسۆزكەی و ئومێدی خواوەند زیاتر پێش دەكەوێت و گەشە دەكات .

Top