خۆم بە ڕابردووەوە نابەستمەوە

خۆم بە ڕابردووەوە نابەستمەوە

گۆڤاری(Cosmopolitan) كە یەكێكە لە بەناوبانگتری گۆڤارەكانی ئەمریكای لاتینی و تایبەتە بە هەواڵە سەرنجڕاكێشەكانی ئەستێرەكانی سینەما و تەلەفزیۆن و فاشیۆنەكان، دیمانەیەكی تێروتەسەلی لەگەڵ ئەكتەری ئەمریكی ئۆلیڤیا موون ئەنجام دا و، دەربارەی ژیانی تایبەتی و هونەریی خۆی چەند پرسیارێكی ئاراستە كرد.
ئۆلیڤیای تەمەن 41 ساڵ دەربارەی گرنگیدان بە ژیانی تایبەتی خۆی و هونەر گوتی: «بڕیارم داوە لە ئێستادا تا دوو ساڵی دیكە تەواوی كاتی خۆم بۆ هونەر و بەتایبەتی بۆ سینەما تەرخان بكەم و گرنگی بە هیچ شتێكی دیكە نەدەم، بەتایبەتی پەیوەندیی سۆزداری و خۆشەویستی بە هیچ شێوەیەكی بیری لێ ناكەمەوە، چونكە ئێستا هیچ كەسێك لە ژیانمدا نییە و نامەوێت لەو ماوەیەدا كەسێك بێتە نێو ژیانمەوە و بەشێكی كاتی خۆمی بۆ تەرخان بكەم».
لە وەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی ئەوەی ئایا ئەم بڕیارە پەیوەندیی بە جیابوونەوەی هەیە لەگەڵ هاوڕێكەی ئۆلیڤیا، لە وەڵامدا گوتی: «ڕاستە من و ئارۆن ڕۆجدرز جیابووینەتەوە، دوای ئەوەی بۆم دەركەوت كە خیانەتی لێ كردم لەگەڵ كچە نمایشكارێكی جلوبەرگ، بەڵام من نامەوێت بە هیچ شێوەیەكی باسی ڕابردوو بكەم، چونكە ئارۆن ئێستا بۆ من بەشێكە لە ڕابردوو و كە گەڕانەوەی نییە، ئێستا دەمەوێت لە هەنگاوەكانی داهاتوومدا سەركەوتوو بم و خۆم بە ڕابردووەوە نەبەستمەوە”.
شایەنی ئاماژەبۆكردنە ئۆلیڤا لە ساڵی 1980 لەدایكبووە، لە پاڵ ئەوەی ئەكتەرێكی كۆمیدییە، لە هەمان كاتدا نووسەریشە و لە ساڵی 2006 دەستی بە كاری هونەری كردووە و لە چەندین فیلمی كۆمیدیدا ڕۆڵی بینیوە، دیارترینیان فیلمی (مۆردكای)ـە كە سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەست هێنا.

Top