سەر ئێشەی ڕۆژووگرتن

سەر ئێشەی ڕۆژووگرتن

  سەرئێشە ی ڕۆژووگرتن Fasting headache بەوە ناسراوە كە توندییەكەی سووك یان مامناوەندە، كە زیاتر لای پێشەوەی سەر دەگرێتەوە، هەندێك جاریش بە هەموو سەردا بڵاودەبێتەوە. ئەگەرچی هۆكاری تەواوی سەرئێشەی ڕۆژووگرتن تا ئێستا نەزانراوە، بەڵام بە پشتبەستن بە چەند تیۆرییەك، هۆكارە هاندەرەكانی سەرئێشەی ڕۆژوو بریتین لە دابەزینی ئاستی شەكری خوێن، سترێس، كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش Dehydration، هەروەها دووركەوتنەوە لە شلەمەنییە كافائینییەكانی وەكو چای و قاوە. پسپۆران ئاماژەیان بەمەش كردووە كە ڕۆژووگرتن لەوانەیە هاندەربێت بۆ نۆرەی سەرئێشە لە تووشبووان بە شەقەسەر Migraine.

 

Top