بەڵگە فیلمێك لەبارەی هونەرمەند و شانۆكار (گۆڤار ئەنوەر) بڵاودەکرێتەوە

بەڵگە فیلمێك لەبارەی هونەرمەند و شانۆكار (گۆڤار ئەنوەر) بڵاودەکرێتەوە

بەڵگە فیلمێك دەربارەی ژیانی هونەرمەند و شانۆكاری كۆچكردوو(گۆڤار ئەنوەر) بەرهەمدێت,ئەو ئەكتەرەی كە زیاتر ڕۆڵی كۆمیدی دەبینی لەسەر شانۆ و لە دراماكاندا,كە توانی بچێتە ناو دڵی هەموو تاكێكی كورد و مۆرپەنجەی خۆی لە مێژووی شانۆی كوردی بە كارەكانی تۆمار بكات .

(خۆشی بۆ نیشتمان 49 بۆ خۆم) ناونیشانی ئەو بەڵگە فیلمەیە كە باس لە ژیان و كارە هونەرییەكانی ئەكتەر و شانۆكاری گەورەی كورد(گۆڤار ئەنوەر) دەكات,لەم فیلمەدا شانۆكار ئەیام ئەكرەم ناسراو بە (شەمۆ) كە كەسێكی نزیكی ئەو هونەرمەندەیە لە بەڵگە فیلمەكەدا بەشدارە .

بەڵگە فیلمێك لەبارەی هونەرمەند و شانۆكار (گۆڤار ئەنوەر) بڵاودەکرێتەوە

بەڵگە فیلمەكە لەشاری هەولێر كاری وێنەگرتنی كراوەو (ئەحمەد ئەنوەر) كە دەكاتە برای هونەرمەند (گۆڤار ئەنوەر), كاری دەرهێنانی ئەنجامداوەو بڕیار وایە لە داهاتوودا لە شاری هەولێر مەراسیمێك بۆ یادی ئەو هونەرمەندە ڕێكبخرێت و بەڵگە فیلمەكە نمایش بكرێت .

بەڵگە فیلمێك لەبارەی هونەرمەند و شانۆكار (گۆڤار ئەنوەر) بڵاودەکرێتەوە

گۆڤار ئەنوەر, لە ساڵی 1978 لە گەڕەکی کورانی شاری هەولێر لەدایکبووە و, دەستپێكی كاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1993 كاتێك لە قوتابخانەی ئیبن خەلەكان بەشداری لە شانۆگەرییەكدا كرد, هەروەها یەكەم ئەزموونی لە بواری فیلمدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1997 كاتێك بەشدار بوو لە كورتە فیلمێك لەژێر ناونیشانی (منم دكتۆر), گۆڤار ئەنوەر كە زیاتر بە ڕۆڵی كۆمیدیا دەردەكەوت,بەشداری لە چەندین شانۆگەری و زنجیرە دراما كردووە یەكێك بوو لە ئەكتەرە دیارەكانی شانۆگەری (بەزمی بەزم) و (كەنین شۆو) كە لە كوردستان بینەرێكی زۆری هەبوون و لە شاشە كوردییەكان پیشان دەدرا,دڕەنگانی شەوی شەممە ڕێكەوتی 20/8/2022  ئەم هونەرمەندە لە تەمەنی 44 ساڵیدا بە یەكجاری ماڵئاوایی لە ژیان كرد .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

بەڵگە فیلمێك لەبارەی هونەرمەند و شانۆكار (گۆڤار ئەنوەر) بڵاودەکرێتەوە
بەڵگە فیلمێك لەبارەی هونەرمەند و شانۆكار (گۆڤار ئەنوەر) بڵاودەکرێتەوە
Top