ماڵی ڕۆشنبیری لـە قەڵای هەولێر

ماڵی ڕۆشنبیری لـە قەڵای هەولێر

خانمان لە كوردستان، لە گشت بوارەكانی ژیاندا توانیویانە خۆیان پێش بخەن و شانبەشانی پیاوان لە نێو كار و ئەرك و پێگە گەورە و بەرزەكاندا خۆیان بدۆزنەوە و، بتوانن كاری ڕۆژانە یان ئەركەكانیان بە جوانترین شێوە بەڕێ بكەن، هەروەها ئێستا ئافرەتان خاوەن شوێن و شۆپ و پڕۆژەی خۆیانن، ئەگەر سەردانی قەڵای هەولێر بكەیت ماڵێكی خنجیلانەی لە شێوەی كەلتووری و شێوازی كۆنی كوردەواریی دیوەخان و دانیشتنەكان بەدی دەكەیت، ئەو ماڵە بە ناوی ماڵی ڕۆشنبیریی زانكۆی جیهانە، لەلایەن كۆمەڵە خاتوونێك بەڕێوە دەچێت، مەروا لەتیف عوسمان بەڕێوەبەری ماڵەكە و پێنج كچە هاوەڵەكەی ئەو ماڵە بەڕێوە دەبەن، شوێنەكە گرنگی دەدات بە كەلەپوور و كەلتووری كوردی، گرنگی بە پێشوازی لە میوانان دەدات چ گەشتیار یان خەڵكی خۆیی بن، گرنگی بە كاری دەستی و بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری و بوارەكانی فێركاری و موزۆئەنتیك و شانۆ و شێوەكانی سینەما دەدات، ماڵەكە لە 11 ژوور و ستافێكە لە پێنج نەفەریی ئافرەت پێكهاتووە هەر یەكێك كارێك دەكات، سیرامیك و پەینتینگ و نانكردن و هەروەها چایخانەشیان هەیە، كە خانمان بەڕێوەی دەبەن، خەڵك كاتێك دێن شتێكی نوێ دەبینن، ڕاستە لە سەردەمی نوێدا دەژین، بەڵام حەز بە سەردەمی كۆن و كەلتووری خۆمان دەكەن، خەڵكیش كەرەستە و شتە ئاسەوارییەكان دەهێنن، زیاتریش كەسانی بەتەمەن سەردانی شوێنەكە دەكەن، ماڵی ڕۆشنبیری لە قەڵای هەولێر لە كاتژمێر 9 تا 5ی ئێوارە كراوەیە، هەروەها خەڵك و گەشتیارانیش دێن بە وێنە و سێلفی لە شوێنەكەدا یادگاری تۆمار دەكەن.

 

Top