كیوئاڕ و باركۆدی سەر گۆڕەكان

كیوئاڕ و باركۆدی سەر گۆڕەكان

باركۆد یان QR ئەپێكی تازەی پێشكەوتووی بواری تەكنەلۆژیایە، كە ئێستا لەسەر زۆربەی كەرەستە و كەلوپەل و تەنانەت چێشتخانە و خواردنیش هەیە، ئەو كیوئاڕ، یان باڕكۆدە، گوزارشت لە زانیاریی سەر شتومەكەكە دەكات، كە دەكرێ لە ڕێگەی مۆبایل یان ئامێری پشكنینی كۆدەكانەوە بخوێندرێتەوە، بەڵام لە چین سوودیان لە كیوئاڕەكان لەسەر گۆڕەكانیش وەرگرتووە، كە مردووەكانیشی لە بیر نەكردووە، گۆڕی چینییەكان هەریەكە و كۆدو باركۆدی خۆی لە سەر كێلی گۆڕەكانیانە QR، كاتێك بە مۆبایلەكەت دەیخەیتە سەر باركۆدی ئەو گۆڕە، وێنەو ژیاننامەو هەموو مەعلووماتێكی ئەو مردووە سەردەمی زیندوێتیی دەیهێنێتە سەر شاشەی مۆبایلەكەت بە ئەرشیفێكی تەواوە.

 

Top