غەفوور مەخموورى: کوردستان لانکى شارستانییەت و مێرگى پێکەوەژیانە

غەفوور مەخموورى: کوردستان لانکى شارستانییەت و مێرگى پێکەوەژیانە

 غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بەبۆنەى سەرى ساڵی نوێی بابلی ئاشووری (٦٧٧٣) جەژنى (ئەکیتۆ)وە، وێڕاى پیرۆزبایى لە خوشک و برایانى گەلی (كلدان سریان ئاشووری)، جەختدەکاتەوە سەر پاراستنى کلتورى پێکەوەژیان و چەسپاندنى پرەنسیپەکانى ئاشتى و برایەتى و تەبایى لە کوردستان و، داوا دەکات کەوا هزرى خۆشەویستى و رێزگرتن و وەکهەڤى لەنێو پێکهاتەکانى کوردستان زیاتر بڵاوبکرێتەوەو پێشبخرێت. ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :

 

پەیامى غەفوور مەخموورى سكرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى سەرى ساڵی نوێی بابلی ئاشووری

سەرى ساڵی نوێی بابلی ئاشووری (٦٧٧٣) پیرۆزبێت

 بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری (ئەكیتۆ)، گەرمترین سڵاوو جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوى خوشک و برایانى گەلی (كلدان سریان ئاشووری) لە كوردستان و سەرانسەرى جیهان دەكەین و، هیوادارین ساڵی نوێ ساڵى هێنانى خێرو خۆشی و شادى وچەسپاندنى ئاشتی و برایەتى و یەکسانى بێت لە کوردستان و جیهاندا.

 کوردستان بە درێژایى مێژوو لانکى شارستانییەت و مێرگى پێکەوەژیان بووە، گەلی (كلدان سریان ئاشووری) کە بەشێکى سەرەکى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکانى کوردستان و ناوچەکەن، رۆڵێکى کارایان هەبووە لە بنیاتنانى شارستانییەتى مێزۆپۆتامیا و شان بە شانى کوردو نەتەوەکانى دیکەى ناوچەکە کلتورى پێکەوەژیانیان لە میزۆپۆتامیا پەرە پێداوە، لە ئێستاشدا پێویستە وەک هەمیشە پارێزگارى لەکلتورى پێکەوەژیان و چەسپاندنى پرەنسیپەکانى ئاشتى و برایەتى و تەبایى بکەین و، هزرى خۆشەویستى و رێزگرتن و وەکهەڤى بڵاوبکەینەوەو پێشیبخەین.

  جارێکى دیکە سەرى ساڵى نوێى بابلى ئاشوورى پیرۆزبێت و هەموو رۆژێکتان جەژن و شادى بێت.

غەفوور مەخموورى

 سكرتێرى گشتیى

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

  1 / 4 / 2023

Top