بەڕێوەبەری گشتی ژمارەیەک هۆڵی تاقیکردنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی بەسەر دەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی ژمارەیەک هۆڵی تاقیکردنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی بەسەر دەکاتەوە



بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی بۆ هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بەیاوەری یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەری بەڕیوەبەری سەرپەرشتیکردن , سەبارەت بە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بابەتی زمانی کوردی بۆ پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی لە قوتابخانە ناحکومی و خۆماڵی و نێو دەوڵەتییەکان قوتابخانەکانی , میدیای نێو دەوڵەتی , ڕۆنای بنەڕەتی ناحکومی , کامبریجی نێو دەوڵەتی پایتەخت , ژیاری ئایندەی ئینگلیزی بنەڕەتی , فاخیر مێرگەسۆری سابیس, بەسەرکردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست و دەستخۆشی لە مامۆستایان و چاودێران کرد، بەلێنیی دا کە بەردوام بن لەخزمەت کردنی سێکتەری پەروەردە لەسنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر .

Top