دیپۆرتكردنی ٩ هەزار کۆچبەر لە کوێت لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە

دیپۆرتكردنی ٩ هەزار کۆچبەر لە کوێت لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە

 

دەسەڵاتدارانی ئەمنی کوەیت لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئادار/ نیسان، ٩ هەزار کۆچبەریان گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکانیان کە لەنێویاندا چوار هەزار ژن ڕەگەزنامەی جیاوازیان هەیە.

لە ڕووی ژمارەی دیپۆرتکراوانەوە، هاووڵاتیانی هیندستان لە پلەی یەکەمدان، دوای ئەویش هاووڵاتیانی فلیپینی و سریلانکا لە پلەی دووەمدان ؛ هەروەها میسرییەکان لە پلەی سێیەم.

ڕۆژنامەی "القبس"ی کوەیتی بڵاویکردەوە: "كە ئەو کەسانە بە هۆکاری کێشەی تاوانکارییەوە دەرکراون.

لە ئێستادا نزیکەی ٧٠٠ کۆچبەری ژن و پیاو لە زینداندان و لە ١٠ ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

سه ڕچاوه ئه منییه کان بۆ ئه م ڕۆژنامه یه یان ڕاگه یاند: كە دیپۆرت کردنی 9 هه زار کۆچبه ڕ بۆ وڵاته کانیان له ماوه ی ته نها 3 مانگدا، خێرابوونی زۆری ئه م پرۆسه یه نیشان ده دات به به ڕاورد به ساڵانی ڕابردوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top