قردێلەی قوماش و پشتێنی شل جلەكانت سەرنجڕاكێشتر دەكات

قردێلەی قوماش و پشتێنی شل جلەكانت سەرنجڕاكێشتر دەكات

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار شێوە و جۆرەكانی جلوبەرگ گۆڕانكارییان بەسەردا دێت و، لە مۆدی زستانەی و جلی زۆرەوە بۆ جلی تەنك و تەنانەت هەندێك جار تاكە جلێك بۆ ئەو كەشە گونجاوە، بەهۆی ئەوەی لە مۆدی جلی زستانەدا جلوبەرگی گەورە و ئەستوور دەپۆشرا، بەڵام لێرەوە جلی تەنك باو دەبێت و بەم چەشنە دەتوانیت زۆربەی ئێكسسوارەكانی كەرەستە و قوماش لەگەڵ جلەكەتدا شیك بكەیت، لەوانە: خشڵەكان بە گشتی، پشتێن، قردێلە، هێلەگ، هەر یەك لەو جلانە سەرنجڕاكێشی و ناسكی خۆی هەیە، بەڵام دیارترینیان پۆشینی پشتێنە، كە هەندێكیان لە قوماش دروست كراون و بەشێكی دیكەش لە پێست، هەروەها شێوازی دیكەش وەك قردێلە لە لایەكی كەمەر و ناوقەد دەدرێت. جوانیی پشتێن لەوەدایە كە ڕەنگێكی جیاوازی هەبێت لەگەڵ جلەكەتدا، هەندێك لە ئافرەتانیش حەز بە هاوڕەنگ و هەمان نەخشی پشتێن و جلوبەرگیان دەكەن. ئەو ڕەنگە باوانەی بۆ پشتێن دانراون بریتیین لە: بێجی، قاوەیی، سەوز و زەرد، ڕەش، ڕەنگی زێڕی، بەشێكی دیكەی مەرجی پشتێن، بوونی نەخش و نیگارە، چ لە نێو خودی پشتێنەكە یان لە بەشە ئاسنینەكانی پشتێنەكەدا هەبێت، كە ئەوەش وەك دیمەنێك بۆ زیاتر درەوشانەوە و ڕازاوەكردن بەكاردێت.

Top