شاشە نووشتاوەكانی سامسۆنگ
لە پێشانگای ساڵانەی CESدا سامسۆنگ بەدەستێكی پڕەوە هاتبوو، جگە لە چەندین لاپتۆپ و دیسكتۆپ و تیڤی و بەرهەمی دیكە، چەندین شاشەی ناوازازەشی هێنابوو. شاشەی ناوازە و سەیروسەمەرەی جۆری Flex Hybrid كە بۆ لاپتۆپەكانی داهاتوو بەرهەم هاتووە، دیزاێنێكی ناوازە و سەرنج راكێشی هەیە، لەلای چەپەوە دەنووشتێتەوە، بەڵام بەلەلای راستەوە شێوەیەكی رۆڵی هەیە و پان و بەرین دەبێت. شاشەكە قەوارەكەی 10.5 ئینجە و دەبێتە 12.4 ئینج. نزیكەی 2 ئینج بەرین دەبێت.
بێجگە لەو شاشەیەی ئاماژەمان پێكرد، شاشەیەكی دیكەشی لە پێشانگاكەدا خستەڕوو شقارتەیە و 17 ئینجە، شاشەكە بەرلەوەی بكرێتەوە 14 ئینجە، بەڵام كاتێك دەكرتێەوە دەبێتە 17 ئینج. شاشەكە بە ناوی Flex Slidable Solo ناسراوە.