زیانە تەندروستییەكانی زیاد نووستن

زیانە تەندروستییەكانی زیاد نووستن

  زیاد نووستن Long sleeping واتە نووستن بۆ ماوەی 9- 10 كاتژمێر یان زیاتر شەوانە، یان شەو ورۆژ بە كۆكردنەوەی كاتژمێرەكانی نووستن، ئەگەرچی هەندێك سەرچاوە نووستنی شەوانە بۆ ماوەی زیاتر لە 8 كاتژمێر بە زیاد نووستن هەژمار دەكەن، لەوكاتەی كە شەوانە 7-8 كاتژمێر بەسە بۆ مرۆڤێكی پێگەیشتووی تەندروست. بەهەرحاڵ، ئەم حاڵەتە زیاتر بە جینەكانەوە بەندە و هیچ هۆكارێكی نەخۆشیی لەپاڵەوە نییە، هەروەها كەسەكە پاش لەخەوهەڵسان بە تەواوی چالاكە و كارەكانی ڕۆژانەی بە باشی ئەنجام دەدات، بەڵام پسپۆڕان هوشیاری دەدەن كە زیاد نووستن لەوانەیە ببێتە ئەگەری چەند گرفتێكی تەندروستی، وەكو: زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بەتایبەتی نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، هەروەها زیادبوونی ئەگەری هەناسەتەنگی لەكاتی خەودا Sleep apnea كە حاڵەتێكی مەترسیدارە.

Top