گەڕانەدنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکانی ئەفغانی لە ئەرزرۆمەوە بۆ کابول

گەڕانەدنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکانی ئەفغانی لە ئەرزرۆمەوە بۆ کابول

لە 1ی کانوونی دووەمی 2023ەوە تا ئێستا هەزار و 686 کۆچبەری نایاسایی لە پارێزگای ئەرزرۆمەوە گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکانیان.

پرۆسەی دەستگیرکردن و ڕادەستکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکانیان هێشتا بەردەوامە، لەو بارەیەوە ٢٢٨ کۆچبەری نایاسایی کە هاووڵاتیی ئەفغانستان بوون، بە فڕۆکە گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان.

دوای پشکنینی تەندروستییان لە نەخۆشخانە، ئەو کەسانە بە پاس لە ناوەندی ڕادەستکردنەوەی هاووڵاتیانی بیانی لە پارێزگای ئەرزرومەوە گواستراونەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئەرزرۆم بە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی.

کۆچبەرە نایاساییەکانی ئەفغانستان بە ٥ فڕۆكە گەڕێنرانەوە بۆ کابولی پایتەختی ئەفغانستان.

بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی کۆچبەران، لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا هەزار و ٦٨٦ کۆچبەری نایاسایی لە پارێزگای ئەرزرومەوە گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکانیان.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٨٩٧ کەس لەو کۆچبەرە نایاساییانە هاووڵاتیی ئەفغانستان بوون و ٣١٩ کەسیان خەڵکی پاکستان بوون و ٧٠ کەسیشیان هاووڵاتی وڵاتانی دیکە بوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top