تونس دۆزینەوەی تەرمی ١٥ کۆچبەری نایاسایی لە ئاوی کەنارییەکانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند

تونس دۆزینەوەی تەرمی ١٥ کۆچبەری نایاسایی لە ئاوی کەنارییەکانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند

 

 

 

پاسەوانی نیشتمانی تونس ڕایگەیاند، تەرمی 15 کۆچبەری نایاسایی دۆزرایەوە کە بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیان لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.

حسام الدین ئەلجبابلی وتەبێژی پاسەوانی نیشتمانی تونس، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەرمی 15 کۆچبەری نایاسایی کە بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی باشووری شاری سەفاقس لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە، لە ئاوەکە دەرهێنران.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر بەلەمێک کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی "سەفاقس" نوقم بوو و هێزە ئەمنییەکان توانیان 47 کەسیان لە مەترسی خنکان ڕزگار بکەن.

ناوبراو درێژەی بە قسەکانی داو گوتی: کە یەکێک لەو کۆچبەرە مردووانە هاووڵاتی تونس بووە و ئەوانی دیکەش هاووڵاتی وڵاتانی ئەفریقا بوون.

وڵاتانی باکووری ئەفریقا وەک تونس و لیبیا و مەغریب وەک خاڵی ڕۆشتن بۆ کۆچبەرانی نایاسایی بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنرێن بەهۆی نزیکییان لە دەریای ناوەڕاست.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top