سركەی سێو بۆ پاراستنی تەندروستیی جگەر

سركەی سێو بۆ پاراستنی تەندروستیی جگەر

 سركەی سێو Apple cider vinegar، هەرزانە، بێ چەورییە، كالۆری كەم لەخۆدەگرێت، سیفەتی دژەئۆكسان و دژەهەوكردن و دژەبەكتریای هەیە، ترشی ئەسیتیك Acetic acid لەخۆدەگرێت، كە سوودی تەندروستی هەیە. ئەمە سەلمێنراوە كە سركەی سێو سوودی تەندروستیی زۆری بۆ كۆئەندامی هەرس هەیە وەكو: هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك، پاككردنەوەی لەش لە ماددەی زیانبەخش، هەروەها پاراستنی تەندروستیی جگەر بە شێوەی هاندانی سووڕی خوێن لە جگەردا، لەگەڵ بەرزكردنەوەی ئاستی وزە و لابردنی ماددە زیانبەخشەكان كە لە جگەردا كۆدەبنەوە. سركەی سێو سوودی تەندروستی دیكەیشی هەیە كە بریتین لە: هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش، كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵ لە خوێندا، ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشیی شەكرە. هەروەها لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە سركەی سێو لەوانەیە هێشتا سوودی دیكەی هەبێت كە بریتین لەمانە: دابەزاندنی ئاستی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا، كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، پاراستنی تەندروستیی دڵ.

 

Top