وشكبوونی پێستی ژێر چاوەكان

وشكبوونی پێستی ژێر چاوەكان

پێستی دەوری چاوەكان بەتایبەتی ژێر چاوەكان ناسك و تەنكە بەراورد بە پێستی بەشەكانی دیكەی لەش، واتە توانای هێشتنەوەی شێداریی كەمترە و زیاتر ڕووبەڕووی وشكبوون دەبێتەوە. جگە لە سووتانەوە و ناڕەحەتی، خورشت، سووربوونەوە، یان تەنانەت گۆڕانی ڕەنگ. وشكبوونی پێستی ژێر چاوەكان كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر توانای لاستیكیی پێست، ئەمەش هاندەرە بۆ لۆچبوونی پێشوەختە، لەمەش زیاتر، زیاد وشكبوونی پێستی ژێر چاوەكان دەبێتە ئەگەری قڵیشان و هەوكردن. خۆپاراستن: دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی پاككەرەوە و ئاوێتەی جوانكاریی بەهێز یان كەمكردنەوەی بەكارهێنانیان، بەكارهێنانی ئەو جۆرە شێداركەرەوانەی كە چەوری لەخۆناگرن لەگەڵ پاككەرەوەی سادە كە ڕەنگ و بۆنیان تێدا نییە، پاككردنەوەی هەموو ئاسەوارەكانی ئارایشت پێش كاتی نووستن، دووركەوتنەوە لە شووشتنی دەموچاو بە ئاوی گەرم و زیاد مەساجكردنی پێستی دەوری چاوەكان، هەروەها گرنگیدان بە خۆراك بەتایبەت، ئەو خۆراكانەی كە ماددە دژەئۆكسانەكان Antioxidants لەخۆدەگرن وەكو سەوزە گەڵا تاریكەكان و میوەی جۆراوجۆر.

Top