هۆكارەكانی دڵەكزێ لە رەمەزاندا

هۆكارەكانی دڵەكزێ لە رەمەزاندا

دڵەكزێ Heartburn یەكێكە لە گرفتەكانی كۆئەندامی هەرس كە تووشی ڕۆژووەوانان دەبێتەوە، ئەمەش وایان لێ دەكات كە نەتوانن بە ئارەزووی خۆیان خۆراك بخۆن لە هەر دوو ژەمی پارشێو و وبەربانگدا. هۆكارەكان: خواردنی بڕی زیادی خۆراك لە ژەمەكانی بەربانگ و پارشێودا، زیاد خواردنی خۆراكی چەور و تیژ، زیاد خواردنی شیرینی،ڕاكشان یان نووستن پاش ژەمی بەربانگ، دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی دەرمانەكانی گەدە لەو كەسانەی كە لە لایەن دكتۆر بۆیان تەرخان كراوە، زیاد جگەرەكیشان، زیاد خواردنەوەی شلەمەنییە ترشەكانی وەكو شیرەی لیمۆ و نەعنا یان خورمای هیندی، زیاد خواردنەوی قاوە، زیادبوونی كێشی لەش لە ماوەیەكی كەمدا لەبەر كۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی سكدا، كە پاش خواردن فشار دەخاتە سەر گەدە، ئەمەش هاندەرە بۆ گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك GERD كە زۆر جار دەگاتە قوڕگ.

 

 

Top