سامسۆنگ بە تەکنەلۆژیا و شاشەی زیرەک میوانانی هاوینەهەواری "Atlantis The Royal" سەرسام دەکات

سامسۆنگ بە تەکنەلۆژیا و شاشەی زیرەک میوانانی هاوینەهەواری

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئاشکرایکرد، کە هاوینەهەواری گرانبەهای Atlantis The Royal ، هاوینەهەواری نوێی Kerzner International بۆ میوانداری لەسەر هاوینەهەواری دارخورمای جومێرا لە دوبەی، بە باشترین شاشەی نمایشی پیشەسازییەکە دەوڵەمەند کردووە، لەنێویاندا The Wall، هەروەها لەگەڵ شاشەکانی Smart Signage لە ناوەوە و دەرەوەی شوێنەکان. دوای کردنەوەی بەرفراوانی شوێنەکە لە ساڵی 2023ی کە بە یەکێک لە باشترین هاوینەهەواری جیهان ناوزەد کراوە، ئێستا میوانەکان دەتوانن سەردەمێکی نوێی میوانداری گرانبەها ئەزموون بکەن بە نوێترین تەکنەلۆژیای نمایشی سامسۆنگ.

لەم چوارچێوەیەدا ئەنتۆنی لینسدەیل، جێگری سەرۆکی تەکنەلۆژیای زانیاری لە ئاتلانتیس دوبەی، ڕایگەیاند: لە هاوینەهەواری Atlantis The Royal، ئەوپەڕی ئاگاداری هەموو ووردەکارییەکانین بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی میوانەکان و بەتەواوی بەرزکردنەوەی ئامادەیی تیمەکانمان، بەو پێیەی سامسۆنگ هەمیشە هاوبەشێکی سەرەکی تەکنەلۆژیا بووە بۆ ئێمە لە بیناسازییەوە هەتاوەکو کردنەوەی، ئێمە متمانەمان بە کوالێتی و کارایی تەکنەلۆژیای و تیمی پسپۆڕانی هەیە، ئەمەش دڵنیامان دەکاتەوە لەوەی کە دەتوانین پشتی پێ ببەستین بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی بێهاوتای مانەوە بۆ میوانەکانمان”.

لە بەرامبەردا دۆهی لی، سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسی کەنداو، ڕایگەیاند: خۆشحاڵین بە کارکردن لەگەڵ 'Atlantis The Royal' و ئاستێکی نوێی گرانبەهای بۆ میوانەکان دابین بکەین کە جیاوازە لە هەر ئەزموونێکی پێشوو، ئێمە خەجتمان لەسەر تێکەڵکردنی ئامێری نمایشی داهێنەرانەی سامسۆنگ و ئەزموونی میوانداری گرانبەها و سەردەمیانە کردەوە لە "Atlantis" بۆ دروستکردنی ئەزموونی نوێ و ناوازەی میوان کە مانەوەیان دەوڵەمەندتر دەکات".


تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی سامسۆنگ گرانبەهایێکی گشتگیر بۆ هەموو شوێنەکانی هاوینەهەوارەکە زیاد دەکەن

کۆمپانیای Atlantis The Royal یەکەم هاوینەهەواری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقایە کە شاشەی The Wallی نموونەیی وداهێنەرانەی سامسۆنگ بە تەکنەلۆژیایMicro LED لەخۆبگرێت. شاشەکە بە دوووریەکانی 146 ئینچ و 4K (3840 × 2160) و ڕوونیەکەی تەواو گونجاوە بۆ سویتی Royal Mansion، کە گرانبەهایترین سویتە لە هاوینەهەوارەکە، بە دابینکردنی ئەزموونی بینینی ناوازە و کەسی بۆ میوانەکان جیاواز لە هەر شاشەیەکی تر، چونکە دیزاینە داهێنەرەکەی The Wall بە شێوەیەکی نەرم و خۆکاری تەواو تێکەڵی شوێنە گرانبەهاکانی سویتەکە دەبێت.

جگە لەوەش هاوینەهەوارەکە ئاشکرایکردووە، جۆرەها شاشەی سامسۆنگ Smart Signageیان داناوە بۆ کەیخفۆشی میوانەکان و ئەزموونی ناوازە لە هەر شوێنێکدا پێشکەش بە میوانداران بکەن.

لۆبی هاوینەهەوارەکە بە هێماکانی سامسۆنگSmart LED ڕازاوەتەوە، کە لەسەر سێ تانکی ئاوی گەورە جێگیرکراوە بۆ ئەوەی سەرنجی سەردانکەران لە یەکەم بینیندا ڕابکێشێت، هەروەها شاشەیەکی گەورەی لەخۆگرتووە کە قەبارەکەی 6م * 8.5م دەبێت. هەروەها سامسۆنگ شاشەی هەڵواسراوی داناوە کە لە نێوان تانکیەکان و دیوارەکاندا کە بەردەوام دیمەنی ناوازەی ماسییەکان نیشان دەدەن کە لە دەریادا مەلە دەکەن.

سپا و هۆڵی توندروستی و وەرزشی هاوینەهەوارەکە بە شاشەی سامسۆنگ IER Series Smart LED Signage ڕازاوەتەوە، کە گەرەنتی وێنەیەکی ڕوونی تەواو دەکات بۆ بینەران بە تەکنەلۆژیای LED HDR. شاشەکان بە نەرمی دیزاین کراوە کە لە هەموو شوێنەکاندا جێی ببێتەوە، ئەمەش ڕێگەی بە میواندارانی هاوینەهەوارەکە داوە ئەزموونێکی بینینی قووڵ لە یانە تەندروستییەکان و هۆڵە وەرزشیەکان ببینن.

لە شوێنی دەرەوەی لە لای مەلەوانگەکەوە، کافێی ceviche بە شاشەی LED ی دەرەوەی سامسۆنگ لەخۆدەگرێت کە زانیارییەکان بە ڕوونی بۆ میوانەکان پیشان دەدات تەنانەت لە ژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆریشدا، ئەمەش ئەزموونێکی کارامەی کەیفخۆشی و پەیوەندیکردن مسۆگەر دەکات. و دیزاینەکە پێوەری پاراستنی تۆز و ئاوی IP65ی نێودەوڵەتی هەیە کە دڵنیایی دەداتە کڕیاران لە نمایشی بێ پچڕان و بەردەوام لە هەر بارودۆخێک و لە هەر شوێنێکدا.

هەروەها شاشەی Smart Signage لە چێشتخانە و هۆڵەکانی کۆبوونەوەکان دانراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاسانکاری و توانای پەیوەندیکردنی میوانەکان، هەروەها باشترکردنی کارایی تیمەکانی کارکردن. 957 شاشەی سامسۆنگ کە بەسەر 795 ژوور و سویتدا دابەشکراون، دڵنیای دەدەن لە میوانانی هاوینەهەواری "Atlantis The Royal" ئەزموونی بینینی تەواو و تایبەتمەندیان هەیە کە بە تەواوی لەگەڵ خواستیان دەگونجێت.

لە کوالێتی وێنەی سەرسوڕهێنەری شاشەی The Wall لە سویتی Royal Mansion تا دەگاتە شاشە زیرەکەکانی کە لە سەرانسەری هاوینەهەواری "Atlantis The Royal" دانراون، سامسۆنگ دەوڵەمەندکردنی شوێنە ناوازەکانی هاوینەهەوارەکە مسۆگەر دەکات و توانای تیم و ئەزموونی میوانەکان بەرز دەکاتەوە.

Top