شەكر هاندەرە بۆ كیسی گورچیلە

شەكر هاندەرە بۆ كیسی گورچیلە

 ئەگەرچی نەخۆشیی فرەكیسیی گورچیلە PKD نەخۆشییەكی بۆماوەییە، بەڵام لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێی كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی واشنتۆن هاتووە كە شەكر هاندەرە بۆ دروستبوونی فرەكیسیی گورچیلە، كە بەرە بەرە لە قەبارەدا گەورە دەبن و پڕ دەبن لە شلە، كە لەوانەیە ڕێگە لە كار و فرمانی گورچیلە بگرن و ببنە ئەگەری پەككەوتنی گورچیلە Renal failure كە تەنیا بە گواستنەوەی گورچیلە چارەسەر دەكرێت. گورچیلەكان بە شێوەیەكی ئاسایی شەكر هەڵدەمژنەوە، بەڵام زیادبوونی ئاستی شەكری خوێن دەبێتە ئەگەری ئاوسانی كیسی گورچیلە، ئاماژە بەمەش كراوە كە كیسەكان بە شێوەیەكی خێرا دەئاوسێن و گەورە دەبن لە ئەنجامی هەڵمژینەوەی شەكری گلوكۆز لە لایەن گورچیلەكانەوە بۆ شلەی ناو كیسەكان، كە پاشان ئاویش هەڵدەمژرێتە ناو كیسەكان، بە پێچەوانەشەوە كەمكردنەوەی شەكر ڕێگری لە گەشە و ئاوسانی كیسەكانی گورچیلە دەكات.

 

Top